بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سنە: بارانبارین بەراورد بە وەرزی رابردوو 38٪ زیاتر بووە

24-05-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە دەڵێت، ئەمساڵ بەنداوەکانی سنووری پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بوون و هۆکاری ئەوەشی بۆ بارینی بەفر و بارانی زۆر گەڕاندەوە.  
 
بەگوتەی ئارش ئاریاننەژاد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە، لە وەرزی بارینی 2022-2023دا 460 میلیمەتر باران باریوە، ئەوەش بەراورد بە وەرزی بارینی 2021-2022، 38٪ زیاتر بووە و تەنانەت ریکۆردی زۆرترین بارانبارینیشی لە چەند ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.
 
ئارش ئاریاننەژاد رۆژی 23.05.2023 گوتی، بارانبارین و بەفربارینی وەرزی بارینی 2022-2023 هێندە زۆر بووە کە وایکردووە پاشەکەوتی ئاو بەراورد بە ساڵی رابردوو 5٪ زیاتر بێت. 
 
بەڕێوەبەری ئاوی سنە ساڵی لە 08.09.2022دا گوتی، پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکانی پارێزگای سنە بەراورد بە ساڵی 2021 کەمتر بووە و بەنداوەکان تەنیا 44.8٪ ئاویان تێدایە.
 
لە پارێزگای سنەدا 18 بەنداو هەیە، بەڵام 12 بەنداویان لەلایەن پارێزگای سنەوە بەڕێوە دەبرێن و بەڕێوەبردنی 6 بەنداوەکەی دیکە لە ئەستۆی پارێزگاکانی وەک کرماشان، هەمەدان و ورمێدایە.
 
حەبیبوڵا محەممەدی، بەڕێوەبەری بەشی گیانەوەرە ئاوییەکان لە زانکۆی کوردستان لە سنە دەڵێت، ئەو پارێزگایە ئاوی زۆری هەیە، بەڵام رووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە و تەنیا 24٪ی ئاوی بەنداوەکانی بۆ پارێزگاکە تەرخان دەکرێت و 76٪ی بە پارێزگاکانی دیکە دەدرێ.
 
گوتەکەی ئاریاننەژاد لەکاتێكدایە، کەشناسیی سنە پێشبینی کردووە، لە دوو هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین ئەو پارێزگایە بگرێتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.