لە بانە هێزەکانی ئێران تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و ژمارەیەک ئەسپ دەسووتێنن

24-05-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و ژمارەیەک ئەسپیان کوشتن و پاشان ئاگریان لە کەلاکەکانیان بەردا.
 
بەپێی ئەو زانیاری و ڤیدیۆیانەی لە بانەوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، کە ویستوویانە بەرەو سنوورەکانی باشووری کوردستان بچن.
 
هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە؛ کۆڵبەرەکان باریان پێنەبووە.
 
هەروەها هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک ئەسپ کردووە کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لە سنوورەکان بەکار دەهێندرێن. شایەتحاڵێک کە لە ڤیدیۆکەدا قسە دەکات دەڵێت، هێزەکانی ئێران دوای کوشتنی ئەسپەکان، ئاگریان لە کەلاکەکانیان بەرداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاڵاو کۆسرەت رەسوول، بەربژێری ئەو حیزبە لە هەولێر

بافڵ تاڵەبانی: غاز رادەست ناکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن بە خەڵکی کۆیە دەدات، ئەگەر دەنگیان پێبدەن، ئەو شارە بکاتە "ئیدارەی سەربەخۆ". بافڵ تاڵەبانی لە گوتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانی لە کۆیە رایگەیاند "غاز رادەست ناکەم".