رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری عێراق دوای هێرشی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک و گوڵالەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، "ئەو هێرشانە بیرمان دەهێننەوە تیرۆر لە بۆسەدایە بۆ قۆستنەوەی کەلێنەکان و خۆچالاککردنەوە."
شەوی دووشەممە داعش لە سنووری کەرکووک هێرشێکی ئەنجامدا، بەهۆیەوە سێ پۆلیس و دوو جووتیار کوژران. هەروەها لە سنووری گوڵاڵە هەر لە هەمان شەودا داعش هێرشی ئەنجامدا و شەش کەس کوژران کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن.
رۆژی سێشەممە 24ـی ئایاری 2022، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی کە کەرکووک و دیالەیان کردە ئامانج، هەوڵی نەفرەتین بۆ لێدانی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییانمان و هێزە ئەمنییەکانمان. ئەو هێرشانە بیرمان دەهێننەوە کە تیرۆر لە بۆسەدایە بۆ قۆستنەوەی کەلێنەکان و خۆچالاککردنەوە چەندە ترسناکە."
بەرهەم ساڵح ئەرکی خۆیان لە کاتی هێرشی لەم جۆرەی داعشدا دیاری دەکات و باسی لەوە کرد، "ئەرکی ئێمەیە ریزی نیشتمانیمان یەکبخەین و پاڵپشتی دەزگە ئەمنییە پاڵەوانەکان بکەین بۆ ئەوەی تیرۆر ریشەکێشبکەین و پلانە بەدخوازەکانی پووچەڵبکەینەوە."
دڕەنگانی شەوی رابردوو، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی داعش لە کەرکووک رایگەیاند، "هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستییە کە پیشاندەری بەدخواستی و پووچی داعشی تیرۆریستە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ