دوای سێ مانگ لە داخرانی، دەروازەی سنووری سەرتەک - پشتە کرایەوە

24-05-2018
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
جوڵەی بازرگانی زیاتر دەخاتە سنووری گەرمیان
جوڵەی بازرگانی زیاتر دەخاتە سنووری گەرمیان
نیشانەکردن سەرتەک
A+ A-

رووداو - گەرمیان

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە داخرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەروازەی سنووری سەرتەک - پشتە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا کرایەوە.

لە رۆژی 10-2-2018 بە بڕیاری تاکلایەنانەی حکومەتی عێراق دەروازەی سەرتەک - پشتە داخرا، دوای داخرانیشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامبوو، دواجار بە رەزامەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بە فەرمی دەروازە سنوورییەکە کرایەوە.

حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکی کردنەوەی دەروازەکەیە، هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک بارهەڵگری بازرگانی چوونەتە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران و بار دەهێنن، دواتریش دەکەوێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی خۆی.

ده‌روازه‌ی سەرتەک - پشته‌ لە ناوچەیەکی گرنگدایە و جووڵەیەکی بازرگانی گەورەی لەسەرە. له‌ ساڵی 1991ـەوە كراوه‌ته‌وه.

پێش داخرانی دەروازەکە، له‌ رۆژێكدا 534 شۆفێر و زیاتر له‌ 1000 بازرگان و كرێكار كاریان له‌م ده‌روازه‌یه‌دا ده‌كرد، رۆژانه‌ كاڵا و شمه‌كیان هه‌نارده‌ و هاوردە دەكرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە