رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی هۆڵەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی سایمۆن مینکس کردووە کە "بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسیەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان."
هەروەها سەرۆکی حکومەت، کار و هەوڵەکانی داواکارە گشتییەکەی هۆڵەندای "لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیيانی ئەو تاوانانە" بەرز نرخاندووە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باس لە "مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و هێنانەکایەی دادپەروەری" کراوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی هۆڵەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سایمۆن مینکسی کرد کە بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسیەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها کار و هەوڵەکانی لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیيانی ئەو تاوانانە بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و هێنانەکایەی دادپەروەری کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ