رووداو-دهۆک
لە تاقیگەیەکی دهۆک داری کەڤۆتی سوور بەرهەم دەهێندرێت. ئەو دارە پێشتر لە هەرێمی کوردستان و عێراق نەچێندراوە.
ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ چاندنی دارەکە لەبارە. لە تاقیگەکەدا بە وردی کار لەسەر بەرهەمهێنانی دەکرێت. یەکەم جۆری دارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرهەم دەهێندرێت.
د. لەیلا حوسێن، مامۆستای زانکۆ و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە رووداوی گوت: "بە کوردی پێی دەڵێین کەڤۆت، ئەمە کەڤۆتی سوورە. دارەکە دەتوانرێت بۆ مۆبیلیات و کەرەستەی مۆسیقاش بەکاربهێندرێت. ناوچەکانی بارزان، ئامێدی، شیلادزێ، سەرسنک، بەرواری و کانی ماسێ گونجاون بۆ چاندنی دارەکە".
لە یەکێک لە نەمامگەکانی دهۆک، نزیکەی هەزار جۆری دار هەن، زۆرینەیان هاوردەکراون. خاوەنەکەی دەڵێت، داری بیانی پێنج هێندەی داری نێوخۆ گرانە.
ئەیاد سلێمان، خاوەنی نەمامگە باسی لەوە کرد: "زۆرتر خەڵک حەز بە شتی جوان دەکات، شتی جوانیش زۆرتر لە دەرەوە هاوردە دەکرێن. جیاوازییان زۆرە لەگەڵ ئەوەی ئێمە، داری هاوردەکراو جوانترە".
بەگوێرەی باخداریی دهۆک، زیاتر لە 20 جۆری دار لەنێو شەقام و شۆشتەکانی دهۆک هەن. زۆرینەیان بە مەبەستی جوانی بەکاردەهێندرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ