هاونیشتمانییەک لە کۆبانێ: لە نەورۆزەوە برایەکم بێسەروشوێنە


رووداو دیجیتاڵ 

هاونشیتمانییەک لە کۆبانێ دەڵێت، لە رۆژی نەورۆزەوە برایەکی بێسەروشوێنە و هیچ سۆراخێکی نازانن.
 
رۆژی دووشەممە 24ـی نیسانی 2023، شڤان حەسەن، کە دانیشتووی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە رۆژی نەورۆزەوە تاوەکو ئەمڕۆ برایەکم بە ناوی کوکەجان بێسەروشوێنە و هیچ سۆراخێکی نازانین." 
 
کوکەجان حەسەن تەمەنی 16 ساڵە، شڤانی برای گوتی، کوکەجان پێشتر هیچ کاتێک باسی گەشتکردن یان دوورکەوتنەوە لەماڵی نەکردووە.
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتیشی، بۆ سۆراخی براکەی سەردانی هێزە ئەمنییەکانی کۆبانێیان کردووە، بەڵام هەموویان گوتویانە لای ئەوان نییە.