سەرۆک بارزانی له‌ ساڵیادی بۆردوومانکردنی قه‌ڵادزێدا: ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت

24-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردوومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی دیکەی دڕندەیی رژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان." 
 
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت." 
 
49 ساڵ لەمەوبەر لە 24-4-1974دا، چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 467 هاونیشتمانی شەهید و بریندار بوون. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لەترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.   

 

 
دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی 
 
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان.
 
بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە