لە سنە ژمارەیەکی دیکە لە قوتابییانی کچ ژەهراوی بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

24-04-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک قوتابییانی دوو قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندیی کچان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24-04-2023 قوتابییانی قوتابخانەکانی میعراج و عیسمەت کە قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندیی کچانەن لە گەڕەکی حەسەنئاوای سنە ژەهراوی بوون.
 
تائێستا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سنە هیچی لەبارەی ژەهراویبوونی ئەو قوتابییانە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کەسوکاری قوتابییان بڵاویان کردوونەتەوە، تەندروستیی ژمارەیەک قوتابی بەهۆی ژەهراویبوونەوە تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 
نزیکەی پێنج مانگە ژەهراویبوونی قوتابییان، بەتایبەت قوتابییانی کچ، لە قوتابخانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان نیشانەی ژەهراویبوون لە پشکنینی 90%ی ئەو قوتابییانەدا دەرنەکەوتووە.
 
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی هەفتەی رابردوو لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نێوخۆی ئێران پێی گەیشتووە، وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڕیاری داوە پزیشکەکان نابێت لە راپۆرتی تێکچوونی تەندروستیی قوتابییاندا ئاماژە بە ژەهراویبوونیان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".