مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات

24-04-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئیمانوێل ماکرۆن پیرۆزبایی لێدەکات و رایگەیاند، لەپێناو بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، چاویان لە کارکردنە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن توانیی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەسەر مارین لوپێنی رکابەریدا سەربکەوێت. 
 
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و سەقامگیری، چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردن لە نزیک و کاری پێکەوەییە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن.
 
هەریەک لە ئۆرسولا ڤۆندەر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ماریۆ دراگی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە پەڕەی تویتەری خۆیان پیرۆزباییان لە ماکرۆن کرد.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن لەنێوان 57٪ بۆ 58.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا لوپێن لەنێوان 41.5٪ بۆ 43٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتە رۆژئاواییانەی کە هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبووە. ساڵی 1991 لەسەر پێشنیازی فەرەنسا ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری 688ـی دەرکرد، ناوچەی دژەفڕینی لە باشووری کوردستان راگەیاند. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.