چیرۆکی زەینەب؛ ئەو کیژۆڵەیەی لە قوتابخانەیەکدا بە تەنیا درێژە بە خوێندنی کوردی دەدات

24-03-2025
هونەر حەمید
زەینەب تاقانەی قوتابخانەکەیەتی و بەردەوامە لە خوێندنی کوردی
زەینەب تاقانەی قوتابخانەکەیەتی و بەردەوامە لە خوێندنی کوردی
A+ A-
 
رووداو - خانەقین

چیرۆکی بەردەوامیی زەینەب لە چیرۆکەکانی دیکە ناچێت، ئەو قوتابیی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییە و هەموو هاوپۆلەکانی چوونەتە قوتابخانە عەرەبییەکان و تەنیا ئەو ماوەتەوە و بڕیاری داوە درێژە بە خوێندنی کوردی بدات.
 
زەینەب سۆران ئێستا تاقانەی قوتابخانەکەیەتی و بە رووداوی گوت: "من لە پۆلی یەکەمەوە لە قوتابخانەی کوردی بووم، با دانەخرێت. هاوڕێکانم بۆ قوتابخانەی عەرەبی رۆشتوون، من خۆم بە تەنیا لەم قوتابخانەیەم، ئەم قوتابخانەیە لەبەر من ماوەتەوە و دانەخراوە".
 
زانای برای رۆژانە دەیگەیێنێتە قوتابخانە. لە دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، ساڵ دوای ساڵ ژمارەی قوتابییانی خوێندنی کوردی لە خانەقین کەمی کردووە. بەشێوەیەک قوتابخانەی ئەشبیلیەی خانەقین لە 14 قوتابی ساڵی رابردووەوە، ئەم ساڵ تەنیا زەینەبی بۆ ماوەتەوە.
 
زانا سۆران، برای زەینەب بە رووداوی راگەیاند: "خۆشم لە زمانی کوردی دەخوێنم لە پۆلی 12ـم بەردەوام هاوکاریی زەینەب دەکەم، بەردەوام ئەیبەم و ئەیهێنم بە ماتۆڕ یارمەتی دەدەم هاوڕێ نییە هەر خۆی بەتەنیا لە قوتابخانەکەیە".
 
بەهۆی باڵادەستبوونی عێراق لە خانەقین، کێشەی مووچە و بایکۆتی مامۆستایانی خوێندنی کوردی و ئاسانکاری بەغدا بۆ دەرچووانی سەر بە پەروەردە و خوێندنی عێراق وایکردووە رۆژ دوای رۆژ ژمارەی قوتابخانە و قوتابییانی خوێندنی عەرەبی لە خانەقین لە هەڵکشان بێت.
 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەمڕۆ فەرمانبەرانی سێ وەزارەت مووچە وەردەگرن کە ناویان لە لیستی مووچەدا نییە

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات. بەرپرسێک لە تیمی هەژماری من دەڵێت، "بەشێک لە فەرمانبەران ناویان لە لیستی مووچەدا نییە، بەڵام کاتێک نامەی ئاگادارییان بۆ هات، دەتوانن مووچە وەربگرن."