ئەردۆغان سەردانی ئامەد دەکات

24-03-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی چوارشەممە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، سەردانی ئامەدی باکووری کوردستان دەکات. ئەردۆغان سەرەتا بەشداری کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک دەکات و دواتر بەشداری گردبوونەوەی جەماوەری دەکات.
 
بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 27-03-2024 لە درێژەی سەردانی شارەکان و بانگەشەکانی هەڵبژاردن، بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەیدانی ئیستاسیۆنی ئامەد، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوان بۆ لایەنگر و دەنگدەرانی پارتەکەی رێکبخات.
 
ئەوەی لەم سەردانەدا چاوەڕوان دەکرێت ئەوەیە، ئاخۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەڵامی داواکارییەکەی لەیلا زانای خانمە سیاسەتڤانی کورد دەداتەوە یان نا، کاتێک گوتبووی "پێویستە ئیدی ئەردۆغان پێڤاژووی ئاشتی لە ناو ساردکەرەوە دەربهێنێت و زیندوو بکرێتەوە".
 
31ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەکرێت. پارتی دەم دەیەوێت لەم هەڵبژاردنە لە ئامەد سەرۆکی شارەوانی بۆ خۆی بباتەوە و ئەم پۆستە لە دەستی قەیووم دەربهێنێتەوە.
 
بەربژێری پارتەکان بۆ سەرۆکایەتیی گەورە شارەوانیی ئامەد:
 
دەم پارتی: سارە بوجاک و دۆغان خاتوون
ئاکپارتی: محەممەد خاڵس بیدەن
هوداپار: فارووق دینچ
جەهەپە: جەعفەر پەکدەمیر
ئی پارتی: ئەحمەد چاکر
سەعادەت: محەمەد سابیر
وەتەن: فەردی تانهان
پارتی زافەر: مەحموود تاتار
پارتی دەڤا: جەناب ئاکینجی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دیدارەکە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئيسماعيل بێشكچى دەکات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئيسماعيل بێشكچى کرد و لە دیدارەکەدا "سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگيرى و به‌رگريكردنى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه‌".