دژە تیرۆری کوردستان: پێشمەرگەیەکمان بەهۆی مینەوە شەهید بوو

23-03-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە پێشمەرگەیەکیان گیانی لەدەستداوە. دژە تیرۆری کوردستان جگە لە بڵاوکردنەوەی وردەکاریی و شوێنی رووداوەکە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیەش دەکات.
 
دژە تیرۆری کوردستانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی لە دەڤەری مزووری باڵا لە ناوچەی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە رۆژی پێنجشەممە، 23-3-2023دا، بە ناوی خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا راگەیاند.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئادار، خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان رووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا، لەو شوێنە مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت."
 
دژە تیرۆری کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی پێشمەرگەکە کردووە.
 
بەپێی ئاماری دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 31 کەس مینیان پێدا تەقیوەتەوە، لەو ژمارەیە حەوت کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش بریندار بوونە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.