وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە ساڵی 2022دا هەسەدە 633 کەسی سڤیلی بەنایاسایی دەستبەسەر کردووە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە ماوەی ساڵی 2022دا لانیکەم دوو هەزار و 795 کەس لەلایەن هەسەدەوە لە سووریا دەستگیرکراون یان بێسەروشوێنکراون. دەشڵێت، دەستەی تەحریری شام یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە، سەروو 15 هەزار کەس لە گرتووخانەکانی حکومەتدا لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە کە هاوپەیمانییەکە لە کورد، عەرەب، تورکمان، سریان و پێکهاتەی دیکە پێکدێت لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا چاودێریی 20 گرتووخانە دەکەن، کە نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعشیان تێدایە.
گرتووخانەکانی هەسەدە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێت، لە 2022دا لانیکەم دوو هەزار و 795 کەس لەلایەن هەسەدەوە دەستگیرکراون یان بێسەروشوێنکراون. لەو ژمارەیەش، وەکو خۆی دەڵێت، 172 منداڵ و 107 ژن هەبوون.
لەدوای ئەوەش، لە مانگی حوزەیراندا، بەگوێرەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەسەدە 16 چالاکڤان و رۆژنامەڤانی لە رەققە دەستبەسەرکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەرچەندە لە ماوەی ساڵی 2022دا، ئاو و خۆراکی پێویست بە بەندکراوان گەیشتووە، "بەڵام چاودێریی تەندروستی بۆ بەندکراوان وەکو پێویست نەبووە". دەشڵێت، لە گرتووخانەکانی سەر بە دەستەی تەحریری شام، "یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکراوە".
لەبارەی دەستبەسەرکردنی خەڵکی سڤیل، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "بە درێژایی ساڵی 2022، هەسەدە 633 کەسی سڤیلی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرکردووە. لەوانەش 93 منداڵ و 10شیان ژن بوونە."
لەگەڵ ئەوەشدا، راپۆرتەکەی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە هەسەدە رێگەی بە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووریای داوە، تاوەکو چاودێریی دۆخی گرتووخانەکان بکات.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێت: "هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ماوەی ساڵی 2022 دا 76 کەسی سڤیلیان کوشتووە کە لەنێویدا هەشت ژن و 11 منداڵ هەبوونە." ئەوەش وەکو خۆی دەڵێت، بەشێکیان لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان یانی مووشەکبارانکردنی چەند ناوچەیەکەوە، بوونەتە قوربانی.
ئازادیی رادەربڕین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پشتبەستن بە داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "بەڵگەی قایلکەر هەن بۆ ئەوەی بڕوابکەین کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ئازادیی رادەربڕینیان لە رۆژنامەڤانان سنووردارکردووە". لەنێویدا، وەکو خۆی دەڵێت، لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارکردن کە بووەتە هۆی داخستنی دامەزراوەیەکی میدیایی و "رێکاری دیکە کە کاریگەرییان لە سەربەخۆیی رۆژنامەگەری کردووە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە خۆجێییەکان و رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، لە ساڵی 2022 دا، هەسەدە ژمارەیەک "چالاکڤان و رۆژنامەڤانی دەستبەسەرکردووە" و تەنیا نیوەی یەکەمی ساڵەکەدا، 17 رۆژنامەڤان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستبەسەرکراون یان بێسەروشوێن کراون.
جگە لە هەسەدە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکانی دیکەش، ئازادیی رادەربڕینیان سنووردار کردووە، لەوانەش چالاکییەکانی کۆمەڵگەی سڤیل، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
هەرچی حکومەتی سووریایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بە بەردەوامی ئاماژەی بە یاساکانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی کردووە بۆ سنووردارکردنی ئازادیی رادەربڕین، لەنێویدا، سنووردارکردنی ئازادیی رۆژنامەگەری؛ دەستگیرکردن و سزادانی رەخنەگرانی حکومەت و، دەستبەسەرکردنی رەخنەگرانی سیاسەتی حکومەت.
راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ ئامارەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکات کە لە ساڵی 2011 تاوەکو کۆتایی 2022، لانیکەم 714 رۆژنامەڤان کوژراون و ئۆبالی کوژرانی 533 لەوانەش دەداتە پاڵ هێزەکانی حکومەتی سووریا.
"15 هەزار کەس لە گرتووخانەکانی حکومەتدا لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە"
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە داتای لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووریا COI دەڵێت، لە ساڵی 2022دا، حکومەتی سووریا "لە رێگەی ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانەوە" بەندکراوانی لە گرتووخانەکاندا کوشتووە. هاوکات، بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوەش دەکات لە سەرەتای شەڕی نێوخۆی سووریاوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022، "سەروو 15 هەزار و 265 کەس لەژێر ئەشکەنجەداندا گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیەش، 196 منداڵ و 113 ژنیان لەنێودا بووە".
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەو ماوەیەدا، 89٪ـی کەیسی گیانلەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەدا لە گرتووخانەکانی سەر بە حکومەتی سووریا تۆمارکراون.
هاوکات راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات، ژمارەیەکی زۆری چالاکڤانە دیارەکانی بواری سڤیل و رۆژنامەڤانەکان، کە دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2011 دەستبەسەرکرابوون یان بە زۆر بێسەروشوێنکرابوون "تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022دا لە گرتووخانەکاندا ماونەتەوە".
لە زۆربەی کەیسەکانیشدا، وەکو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هیچ پێشهاتێکی دیار لەبارەی بەندکراوەکانەوە نەبووە، لەوانە ئەم کەسانەی خوارەوە کە وابڕوادەکرێت بە زۆر لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریاوە شوێنبزر کرابن: بەرزانی کارۆ، چالاکڤانی کورد؛ عەبدولعەزیز کەمال ئەلریحاوی، چالاکڤان؛ عەبدولعەزیز ئەلخەیر، کەسایەتی ئۆپۆزیسیۆنی عەلەوی؛ یاسین زیادە، برای چالاکڤانێک؛ خەلیل مەعتووق، پارێزەری مافی مرۆڤ و عادل بەرازی، چالاکڤانی مافی مرۆڤ.
راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە "هیچ میکانیزمێک یان رێگەیەکی باوەڕپێکراو بۆ زیندانیان لە گرتووخانەکانی حکومەتدا نەبوو بۆ سکاڵاکردن یان پێشکێشکردنی سکاڵا". جگە لەوەش، دەڵێت، دەسەڵاتداران بەشێوەیەکی رۆتینی "لە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکان شکستیان هێناوە یان نەیانتوانیوە سکاڵاکان بە بەڵگە بکەن." راپۆرتەکە لەسەر زاری چالاکڤانان دەڵێت، هیچ چاودێرێک نییە کە دەنگی زیندانییەکان و دەستگیرکراوەکان بگەیێنێت.
یاسا رێگە بە بینینی بەندکراو لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی دەدات، بەڵام رێکخراوە ناحکومییەکان و خێزانی بەندکراوان بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایان راگەیاندووە کە "بەهۆی جێبەجێنەکردنی یاساکە، زۆربەی خێزانەکان ساڵانێکە چاوەڕێی بینینی کەسوکارەکانیان دەکەن و لە زۆر باردا بەهیچ شێوەیەک ناتوانن سەردانیان بکەن مەگەر بەرتیل بە بەرپرسانی حکومەت بدەن."
دەستووری سووریا دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی قەدەخە دەکات، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، فەرمانێکی ساڵی 2011 رێگە بە حکومەت دەدات گومانلێکراوان بۆ ماوەی 60 رۆژ بەبێ تۆمەت دەستبەسەر بکات ئەگەر گومانی "تیرۆر" یان تاوانی پەیوەندیداریان هەبێت.
بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووریا، سەرچاوە خۆجێییەکان و رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا "خەڵکیان بە هەڕەمەکی دەستگیرکردووە و بێسەروشوێن کردوون".
"دەستەی تەحریری شام یاسای نێودەوڵەتیی پێشێلکردووە"
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵی 2022ـی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەڵێت، دەستەی تەحریری شام یاسای نێودەوڵەتییان پێشێلکردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووریا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەستەی تەحریری شام دژبەرانی سیاسی، رۆژنامەڤانان، چالاکڤانان و هاوڵاتیانی سڤیلی دەستگیرکردووە. هاوکات، سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە "دەستەکە، لە ماوەی 2022 دا، 202 کەسیان بە نایاسایی دەستبەسەرکردووە، لەوانەش 13 منداڵ و سێیان ژن بوونە".
دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵک لە عەفرین و سەرێ کانی
بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە تایبەتە بە پێشێلکارییەکان لەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیادان، وەک هەرێمی عەفرین و شارەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بە گوێرەی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، لانیکەم چوار هەزار و 22 کەس کە 365 کەسیان منداڵ و مێرمنداڵ و 882 کەسیشیان ژن بوون لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە لەو ناوچانە دەستگیرکراون یان بێ سەروشوێنکراون. ژمارەیەکی زۆر کەس لەوان لە مانگێکەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە 3 ساڵ رێگەیان پێ نەدراوە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ دەرەوە هەبێت و تەنانەت لەو ماوەیەدا ئەندامانی خێزانی ئەو گیراوانە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی گیراوەکانەوە نەبووە و تەنیا کاتێك توانیویانە زانیاریان دەستبکەوێت کە پارەیان دابێ. بە گوێرەی راپۆرتەکان، زۆرجار هاونیشتمانیان لەسەر بنچینەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەسەدە یان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش لەو ناوچانەدا دەستگیرکراون.
هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2018 لە لایەن سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە ئەنقەرەوە کۆنترۆڵکرا؛ لەو کاتەوە ئەو گرووپانە سەتان پێشێلکارییان کردووە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، گرووپە چەکدارەکان خەڵکیان لە شوێنی خۆیان دەرکردووە و "بە درێژایی ساڵیش تاڵان، دزی، دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکدا بەردەوام بووە، بەتایبەتی لە وەرزی لێکردنەوەی زەیتووندا".
هەمان مامەڵەی خراپی چەکدارەکان لە سنووری سەرێ کانی و گرێ سپیش هەبووە کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2019دا کەوتنە ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و سوپای تورکیاوە. وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، چەکدارانی ئەو گرووپانە لەو سنوورەدا بەزۆر پارەیان لە هاونیشتمانیان وەرگرتووە، رفاندوویانن و ئەشکەنجەیان داون و هەندێکجاریش ئەم کارە بۆئەوە کراوە ناچاریان بکەن ماڵ و موڵکی خۆیان جێبهێڵن تاوەکو خێزانی گرووپە چەکدارەکان بچنە شوێنیان.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بە گوێرەی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، لانیکەم 4 هەزار و 22 کەس کە 365 کەسیان منداڵ و مێرمنداڵ و 882 کەسیشیان ژن بوون لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە لەو ناوچانە دەستگیرکراون یان بێ سەروشوێنکراون. ژمارەیەکی زۆر کەس لەوان لە مانگێکەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە 3 ساڵ رێگەیان پێ نەدراوە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ دەرەوە هەبێت و تەنانەت لەو ماوەیەدا ئەندامانی خێزانی ئەو گیراوانە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی گیراوەکانەوە نەبووە و تەنیا کاتێك توانیویانە زانیارییان دەستبکەوێت کە پارەیان دابێ. بەگوێرەی راپۆرتەکان، زۆرجار هاونیشتمانییان لەسەر بنچینەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەسەدە یان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش لەو ناوچانەدا دەستگیرکراون.
هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2018 لە لایەن سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە ئەنقەرەوە کۆنترۆڵکرا؛ لەو کاتەوە ئەو گرووپانە سەتان پێشێلکارییان کردووە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، گرووپە چەکدارەکان خەڵکیان لە شوێنی خۆیان دەرکردووە و "بە درێژایی ساڵیش تاڵان، دزی، دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکدا بەردەوام بووە، بەتایبەتی لە وەرزی لێکردنەوەی زەیتووندا."
هەمان مامەڵەی خراپی چەکدارەکان لە سنووری سەرێ کانی و گرێ سپیش هەبووە کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2019دا کەوتنە ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و سوپای تورکیاوە. وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، چەکدارانی ئەو گرووپانە لەو سنوورەدا بەزۆر پارەیان لە هاونیشتمانییان وەرگرتووە، رفاندوویانن و ئەشکەنجەیان داون و هەندێکجاریش ئەم کارە بۆئەوە کراوە ناچاریان بکەن ماڵ و موڵکی خۆیان جێبهێڵن تاوەکو خێزانی گرووپە چەکدارەکان بچنە شوێنیان.