لەکاتی کۆڵبەری مین قاچی پەڕاند و 'خەونی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی'ی لێسەندەوە
رووداو دیجیتاڵ
به‌هۆی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئەشکان لەدوای ته‌واوکردنی قۆناخی سه‌ره‌تایی وازی له خوێندن هێنا، ده‌ستیکرد به کۆڵبه‌ری. ئەو ده‌یویست بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌که‌ی له‌و دۆخه رزگار بکات و خۆیشی ژیانی هاوبه‌شی پێکبهێنێت، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا و له‌کاتێکدا له به‌رزاییه‌کانی نه‌وسوود خه‌ریکی کۆڵبه‌ری بوو، کە ببووە پیشەی ژیانی، مینێکی پێدا ده‌ته‌قێته‌وه که "کۆتایی به سه‌رجه‌م خه‌ونه‌کانی دەهێنێت".
پاش سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رزاییه‌کانی نه‌وسوود لەگەڵ تیمەکەی رووداو، له‌و ئێواره‌یه‌دا ده‌یان کۆڵبه‌ر به‌دیده‌کران که ده‌ڕۆیشتن به‌ره‌و ئه‌ودیوی سنووره‌کان بۆئه‌وه‌ی شه‌و کۆڵه‌کانیان بهێننه‌وه، ئه‌شکان فه‌تاحی له‌و شوێنه‌ی که ته‌قینه‌وه‌ی مین قاچی چه‌پی په‌ڕاند، چیرۆکی په‌ڕینی قاچی بۆ رووداو باس ده‌کات.
ئه‌شکان فه‌تاحی، تەمەنی 25 ساڵانە و دانیشتووی شاری نهوسوودە له رۆژئاوای پارێزگای کرماشان. ئەو له ته‌مه‌نی 12 ساڵانه‌وه ده‌ستیکردووه به کاری کۆڵبه‌ری، به‌ڵام له ساڵی 2017وە بە ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس قاچی راستی بریندار دەبێت. دوای ئه‌وه‌ی ئەشکان سکاڵا تۆمارده‌کات، له دادگە به تاوانبار دەیناسێنن و پاره‌ی گوللـه‌یه‌کیش، که به‌ری که‌وتووه، ده‌دات.
پاییزی ساڵی 2020 له‌کاتی کۆڵبه‌ریدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو له به‌رزاییه‌کانی نه‌وسوود، ئەشکان قاچی چه‌پیشی له‌ده‌ستده‌دات.
ئەشکان گوتی، له ساڵی 1995 لە نەوسوود له‌دایکبووە، باوکی کرێکار بووە، جگە لە ئەو، دوو کچیشی هەبووە. "تاوەکو پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییم خوێند و ئیدی له‌بەر ده‌ستکورتی نه‌متوانی درێژه به خوێندن بده‌م، له ته‌مه‌نی 12 ساڵانه‌وه وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێره [نەوسوود] روومکرده کۆڵبه‌ری".
ئه‌شکان بە جه‌ستە لاواز و لێوە وشکهەڵگەڕاوەکانیەوە، باس له‌و رۆژه ده‌کات که مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، دەڵێت، "ئێواره‌ی رۆژی 14-11-2020 بوو، وه‌کو رۆژه‌کانی دیکە ده‌هاتم به‌ره‌و به‌رزاییه‌کانی نه‌وسوود و نزیک سنووری شوشمێ. وه‌کو کۆڵبه‌ره‌کانی دیکە، حەبلێکی چه‌ند مه‌تری، که کۆڵی پێ ده‌به‌ستین و گۆچانێک و هه‌ندێک نان و گوێزم بۆ خواردن پێ بوو، وه‌کو جاران به‌و رێگەیەدا دەڕۆیشتم که چه‌ندین جار پێیدا هاتبووم، هەرگیز هه‌ستم نه‌ده‌کرد مه‌ترسی هه‌بێت و چه‌ند مه‌ترێک لە کۆڵبه‌ره‌کانی دیکە جیا ببوومه‌وه و له‌پێشه‌وه ده‌ڕۆیشتم".
له‌ناکاو ده‌نگێکی به‌رز بەر گوێی ئەشکان دەکەوێت و هەمان سات هەست بەوە دەکات فڕێی دەدەن. دەڵێت، "چه‌ند مه‌ترێک به‌ره‌و شیوه‌که خلۆر بوومه‌وه، ته‌پوتۆزێکی زۆر هه‌ستابوو، گوێم کپ ببوو، پێموابوو ته‌قه‌یان لێ کردووین".
کۆڵبەرەکانی دیکە یەکسەر دەچن بە هانای ئەشکانەوە و هەڵیدەستێنن، دەڵێت "سەرم سوڕمابوو، نەمدەزانی چی بووە، تاوەکو ئه‌وکاتەی یه‌کێک له کۆڵبه‌رەکان به ملپێچه‌که‌ی هات لاقم ببه‌ستێت، ئه‌وکاتە بینیم قاچی چه‌پم به پێڵاوه‌که‌وه پهڕیوە و خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، هه‌ر پێموابوو خه‌وه و ته‌نیا سه‌یری دەوروبهرمم ده‌کرد، کۆڵبه‌ره‌کان به کۆڵ هێنامیانه سه‌ر رێگەکه و ته‌له‌فۆنیان کرد تاوەکو ئۆتۆمبێلێک هات و گهیاندمیانە نەخۆشخانەی نه‌وسوود".
ئه‌شکان ده‌ستێک به ده‌موچاویدا دەهێنێت و سه‌یرێکی چیاکانی بەرامبەر ده‌کات، ئاهێک هه‌ڵده‌کێشێت و درێژه بە قسەکانی دەدات، باس لەوە دەکات، دوای ئه‌وە ناردوویانە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان، "ئیدی پزیشکەکان هیچیان بۆ نه‌ده‌کرا، قاچی چه‌پم ته‌نیا پاژنه‌که‌ی مابوو، ئه‌وانیش تۆزێکی دیکەیان لێ بڕییه‌وه و نهشتهرگەرییان بۆ کردم".
لەکاتی مانەوەی بۆ ماوەی 28 رۆژ لە نەخۆشخانەی "تاڵه‌قانی" لە کرماشان، ئەشکان دەڵێت، "ناخۆشترین رۆژه‌کانی ژیانم بەسەربرد. پێش ئه‌و کاره‌ساته پێموابوو پاره هه‌موو شتێکه و من خۆم شه‌و و رۆژ نه‌ده‌خه‌وتم بۆئه‌وه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌م دابین بکه‌م، کۆڵبه‌ریم ده‌کرد، به‌ڵام له‌وێ زانیم له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێکی جه‌سته چه‌نده سه‌خته و هەرگیز به هیچ پاره‌یه‌ک ناگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌شکان ده‌ڵێت "پاشان هێنامیانه‌وه بۆ ماڵه‌وه و شەش مانگیش له ماڵه‌وه که‌وتبووم، هه‌رچه‌ندە هاوڕێکانم سه‌ردانمیان ده‌کرد و دڵخۆشییان ده‌دامه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به ئاسانی نه‌مده‌توانی قبووڵی بکه‌م من له ته‌مه‌نی 24 ساڵاندا که‌مئه‌ندام ببم".
لەگەڵ دۆخی تەندروستیی خۆی و ململانێکانی لەگەڵ ئەو دۆخە تازەیەی بۆی دروستببوو، باری دارایی خێزانەکەی ئەشکان رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبوو، ئەو دەڵێت، باوکی نەیدەتوانی بە باشی کار بکات، بۆیە وەکو خۆی باسی دەکات، "منیش پاش شه‌ش مانگ زامه‌کانی لاقم چاک ببوه‌وه، دیسان رووم کرده‌وه کۆڵبه‌ری، به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌نیا کارم پاسەوانییە، هه‌رچه‌ندە زۆر سه‌خت بوو و نه‌مده‌توانی کۆڵه‌کانی جاران جێبه‌جێ بکه‌م، به‌ڵام ناچاربووم ئه‌و کاره بکه‌م، چونکه هیچ داهاتێکی دیکەمان نه‌بوو".
پارەی ئەو گولـلەیەی لێ دەسەننەوە کە پێیانەوە ناوە
ئه‌شکان ته‌نیا کێشه‌ی له‌ده‌ستدانی قاچی چه‌پی نییه، به‌ڵکو سێ ساڵ پێش له‌ده‌ستدانی قاچی چه‌پی، واته له هاوینی ساڵی 2017 لەنێو شارۆچکەی نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس، قاچی راستیشی بریندار ده‌بێت. لەوباره‌یەوە ده‌ڵێت "ئه‌و رۆژه به ئاسایی له‌پێش کۆڵبه‌ره‌کانه‌وه دەڕۆیشتم و ئه‌وان چه‌ند مه‌ترێک له‌پاش منه‌وه بوون، له‌ناکاو هێزه‌کانی پۆلیس گه‌یشتن و ده‌ستیانکرد به ته‌قه‌کردن، من ده‌مویست هه‌ڵبێم، گوللـه‌یه‌ک به‌ر قاچی راستم که‌وت و که‌وتمە سەر زەوییەکە. ئیدی خه‌ڵک گه‌یشتن و گه‌یاندمیانه نەخۆشخانەی کرماشان، له‌وێ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ قاچی راستم کرد، به‌ڵام چه‌ند ده‌مارێکی پچڕابوو، ئێستا چه‌ند سانتیمەترێک کوڵ بووه.".
بە گوتەی ئەشکان، دوای ئەوەی سکاڵا تۆماردەکات و "چه‌ند پارێزەرێک" دەگرێت، به‌ڵام کەیسەکەی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووە و دادگە وەکو تاوانبار ناساندوویەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە "باری قاچاخمان هێناوه". دەڵێت، بە بڕیاری دادگە پارەی ئەو گولـلەیەیان لێ سەندووە کە پێیانەوە ناوە. "ئه‌مه له‌کاتێکدا بوو که من ئه‌و رۆژه هیچ کۆڵێکم نه‌بوو، ته‌نیا له‌پێش کۆڵبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ڕۆیشتم".
ئه‌شکان ئێستا بۆ دۆخی ته‌ندروستیی خۆی زۆر ناڕه‌حه‌ته، وه‌کو خۆی ده‌ڵێت، "هیچ هیوایه‌کم به ژیان نه‌ماوه و ئیدی شتێک دڵخۆشم ناکات". باس لەوەش دەکات، ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که هه‌ردوو قاچی کێشه‌یان هەیە، "به‌ڕاستی ناتوانم زۆر به پیادە بڕۆم و هه‌ندێکجار 20 مه‌تریش ناتوانم بڕۆم، له لایه‌کی دیکەوە هیچ هیوایه‌کم به داهاتوو نییه، گه‌نجیم فه‌وتاوه و دڵخۆشییه‌کم نییه، کاتێک له هاوڕێکانم ده‌ڕوانم، ئه‌وان ساخن، له ناخه‌وه ده‌ڕوخێم، بەڕاستی زۆر ئازار ده‌کێشم".
"هەموو خەونەکانم تێکچوون و بیر لە ژیانی هاوژینی ناکەمەوە"
ئەشکان پێشتر خەونی ئەوەی هەبوو ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت، بەڵام ئەو رووداوانە ژیان و بیرکردنەوەیان گۆڕیوە، ئەو دەڵێت، ئێستا "هیچ بیرێک له ژیانی هاوبه‌شی ناکه‌مه‌وه، پێش ئه‌م کاره‌ساته ده‌یان ئاواتم هه‌بوون، دەمویست بنه‌ماڵه‌که‌م له‌و هه‌ژارییه رزگار بکه‌م، خۆم ژیانی هاوژینی پێکبهێنم و بگه‌م به خه‌ونه‌کانم، به‌ڵام ئێستا ده‌بینم که هه‌موو خه‌ونه‌کانم تێکچوون و هیچ هیوایه‌کم به ژیان نه‌ماوه".
لە شارۆچکەی نەوسوود قوربانیانی مین زۆرن، بەڵام ئەشکان بەهۆی جیاوازیی تەمەنی دەڵێت، نەیتوانیوە ببێتە هاوڕێیان. "ئه‌وه‌ی له ئازاری من که‌مده‌کاته‌وه به‌ده‌ستهێنانه‌وەی لاقهکانمه و گهڕانهوەمە بۆ پێش کهمئهندامبوونم، که شتێکی ئەستەمە، ئیدی هیچ شتێکی دیکە من دڵخۆش ناکات، ئیدی ناتوانم په‌نجا مەتر بڕۆم ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل نه‌بێت، ناتوانم رێ بکه‌م، ده‌ی ئه‌وه کەی ژیانە؟"
لەبارەی کەیسی قەرەبووکردنەوەکەی، ئەشکان دەڵێت، "خۆم که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نه‌بوو، کوڕه خاڵێکم به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌که‌م ده‌کات و بڕیاره دانیشتنی قایمقامیەت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی بەڕێوەبچێت، به‌ڵام تاوەکو ئێستا چاوه‌ڕێم و هیچ شتێک نه‌کراوه." ئەو داواکاریشە بەهۆی گوزه‌رانی خراپی ئابوورییان، که‌یسه‌که‌ی خێراتر بگاته ئه‌نجام.
شه‌هرام وه‌یسی نه‌ژاد، چالاکڤانی ژینگه‌یی خه‌ڵکی نه‌وسوود که زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه گەڕاوە، به رووداوی گوت، "قوربانییانی مین له نه‌وسوود زۆرن و به‌هۆی مینڕێژکرانی ئه‌م ناوچه‌یە له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌رده‌وام قوربانیی مین له نه‌سوود بوونی هه‌بووه".
له گۆڕستانی نه‌وسوود که له به‌رزاییه‌کانی شارۆچکەکەیە و نزیکە لە رێڕەوی کۆڵبەرانەوە، شەهرام گۆڕی دوو هاوژینی پێشانداین به ناوه‌کانی محهممەد که‌ره‌می و هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی خورشید ره‌حیمی که له ساڵی 1995 له‌کاتی کارکردن له باخه‌که‌ی خۆیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان لەده‌ستداوه و له گۆڕستانی نه‌وسوود به خاک سپێردراون.