رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، سلێمانی و هەڵەبجە، کە لە کاتی سەرژمێریدا بە یەک پارێزگا (پارێزگای سلێمانی) هەژمار کراون، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، زۆرترین بە تەمەن و کەمترین منداڵیان هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ى شوباتى 2025، ئەنجامى بنەڕەتى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە. بەپێی پێنوێن و ئاماژەکانی سەرژمێرییەکە 29.78ی دانیشتووانی سلێمانی و هەڵەبجە تەمەنیان لە نێوان 0-14 ساڵە، کە کەمترینە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها 5.20٪ی دانیشتووانی هەردوو پارێزگاکە تەمەنیان 65 ساڵ یان زیاترە، کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان زۆرترینە.
رۆژى 20ى تشرینى یەکەمى 2024، سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا، 25ى تشرینى دووەمی 2024 ئەنجامى بەرایى سەرژمێرییەکە بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکە 40.04٪ی دانیشتووانی موسەننا تەمەنیان لە نێوان 0-14 ساڵە، کە زۆرترینە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها 3٪ی دانیشتووانی ئەنبار تەمەنیان 65 ساڵ یان زیاترە، کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کەمترینە.
رێژەی دانیشتووان بەپێی تەمەن لە پارێزگاکاندا:
هەولێر
0- 14 ساڵ: 32.40٪
14 - 64 ساڵ: 63.74٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 4.13٪
ئەنبار
0- 14 ساڵ: 37.52٪
14 - 64 ساڵ: 59.48٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3٪
بەسرە
0- 14 ساڵ: 37.08٪
14 - 64 ساڵ: 59.48٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.44٪
سلێمانی و هەڵەبجە
0- 14 ساڵ: 29.78٪
14 - 64 ساڵ: 65.02٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 5.20٪
دیوانیە
0- 14 ساڵ: 36.31٪
14 - 64 ساڵ: 60.25٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.44٪
موسەننا
0- 14 ساڵ: 39.50٪
14 - 64 ساڵ: 57.33٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.17٪
نەجەف
0- 14 ساڵ: 35.93٪
14 - 64 ساڵ: 60.67٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.41٪
بابل
0- 14 ساڵ: 35.96٪
14 - 64 ساڵ: 60.39٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.65٪
بەغدا
0- 14 ساڵ: 34.18٪
14 - 64 ساڵ: 61.68٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 4.13٪
دهۆک
0- 14 ساڵ: 33.40٪
14 - 64 ساڵ: 62.97٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.63٪
دیالە
0- 14 ساڵ: 36.35٪
14 - 64 ساڵ: 59.71٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.76٪
زیقار
0- 14 ساڵ: 37.77٪
14 - 64 ساڵ: 58.98٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.25٪
کەربەلا
0- 14 ساڵ: 36.26٪
14 - 64 ساڵ: 60.38٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.37٪
کەرکووک
0- 14 ساڵ: 35.38٪
14 - 64 ساڵ: 60.72٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.89٪
میسان
0- 14 ساڵ: 40.04٪
14 - 64 ساڵ: 56.95٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.01٪
نەینەوا
0- 14 ساڵ: 39.38٪
14 - 64 ساڵ: 57.57٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.05٪
واست
0- 14 ساڵ: 37.75٪
14 - 64 ساڵ: 59.07٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.18٪
گشتی (عێراق و هەرێمی کوردستان)
0- 14 ساڵ: 35.90٪
14 - 64 ساڵ: 60.44٪
65 ساڵ بەسەرەوە: 3.66٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ