رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 5 بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگاکە دەڵێت، ئەوانەی دەستگیر کراون، لەناو بازاڕی پێنجوێندا رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لەنێو قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا 5 بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد، یەکێکیان بریندار بووە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تۆمەتباران پێش دەستگیرکردنیان لەنێو بازاڕی قەزای پێنجوێندا رووبەڕووی هێزەکانمان بوونەتەوە."
هەر ئەمڕۆ هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە و ئێستا دۆخی ئەمنی قەزای پێنجوێن ئارامە.
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستگیراوە بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی 10ی هەمان ساڵ، 2200 تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەوە دەستگیر کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ