هەنگوینی بەدلیس خەڵاتی زێڕینی لە پاریس بردەوە


رووداو دیجیتاڵ 

کوێستانێکی بەدلیس بە کانیاوی هەنگوین نێوبانگی دەرکردووە، نێوبانگی ئەو هەنگوینە دەمێکە سنوورەکانی بەزاندووە و ئەمجارەش لە پاریس خەڵاتی "هەنگوینی زێڕین"ـی بردەوە. 
 
سەردار نەوزاد ئەرسان، هەنگەوانە، دەڵێت: "بە بەرهەمی هەنگوینی فرەچەشن بەشداریمان کرد، فرەچەشن واتا لە زۆر گوڵی جۆراوجۆر بەرهەممان هێناوە. لەنێو نزیکەی 200 بەشداربووی 45 وڵاتدا پلەی یەکەمی هەنگوینی زێڕینمان بەدەستهێنا."
 
ئەو هەنگوینە، لە بەرزاییەکانی پارێزگای بەدلیس بەرهەمدێت، سەد لە سەد سرووشتییە و هیچی تێکەڵ ناکرێت. تەنانەت لە وەرزی زستانیشدا لەبری شەکر، هەنگوینە سرووشتییەکە بە مێشەکان دەدرێتەوە.
 
ئەوە وایکردووە هەنگوینی بەدلیس لە تەواوی هەڵسەنگاندنە جیهانییەکان دەربچێت. 
 
هەنگوینەکە بۆ چارەسەری نەخۆشیش بەکاردێت. 
 
سەردار دەڵێت، "یەکێک لەو هۆکارانەی وایکردووە هەنگوینی ئێمە لە جیهاندا بێ هاوتا بێت، کوێستانەکانمانن. لەو کوێستانانەدا نزیکەی هەزار و 200 رووەکی ئەندامیی شیفابەخش هەن."
 
ئەمە یەکەم جار نییە هەنگوینی بەدلیس سنوورەکان ببڕێت، پاریش خەڵاتی یەکەمی لە پێشبڕکێیەکی هاوشێوەدا لە لەندەن بردەوە.