شای ئوردن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد

24-02-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شای ئوردن لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە سەرۆکی بارزانی. 
 
رۆژی شەممە، 24ی شوباتی 2024، میدیای ئوردن بڵاویکردەوە، بۆ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو زەکیای خوشکی، ئێوارەی ئەمڕۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد. 
 
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەبۆنەی کۆچی دوایی زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، شای ئوردن پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند. 
 
ئەو پەیوەندییەی شای ئوردن دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.
 
هەمان رۆژ، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە