ژنە شاخەوانێکی کورد لە تاران شەختە بە سەریدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

24-02-2024
نیشانەکردن شاخەوان ژنی کورد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگرین لوتفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سنە لە یەکێک لە شاخەکانی نزیک شاری تاران، لە کاتی سەرکەوتن بەسەر تاڤگەیەکی بەستوودا گیانی لەدەستدا. ئەو یەکەم کەس بوو کە یانەی شاخەوانیی ژنانی لە کوردستان دامەزراند و لەم بوارەشدا راهێنەر بوو.
 
ئاگرین (کولسووم) لوتفی، رۆژی 22-02-2024 هەوڵیداوە بەسەر تاڤگەی سەهۆڵی نوا لە نزیک تاران سەرکەوێت، بەڵام بەهۆی دوو شاخەوانی دیکەوە سەهۆڵەکە دەشکێت و بە سەری ئاگریندا دەکەوێت، بەم هۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەوان چەند رۆژ پێشتر چووبوونە تاران و چەند رۆژێک راهێنانیان کردووە و رۆژی (پێنجشەممە، 22-2-2024) هەوڵیانداوە سەرکەون، پێنج کەس لە هاوڕێکانی سەرکەوتوون و خۆی و پشتیوانەکەی ماونەتەوە، بەڵام دوو شاخەوانی خەڵکی تاران کە تراوێرسیان کردووە (بەشێوەی ئاسۆیی بەسەر سەهۆڵەکەدا رۆیشتوون) بوونەتە هۆی شکانی پارچە سەهۆڵێکی گەورە.
 
تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام هەوڵەکانیان ئەنجامی نەبووە و بەهۆی گورزێک کە بەر سەری کەوتووە، مێشکی ئاگرین راوەستاوە و گیانی لەدەستداوە.
 
ئاگرین لوتفی ساڵی 2004 یەکەمین یانەی ژنانی شاخەوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی "چیا" دامەزراندووە و لە ئاستی ئێراندا مۆڵەتی فەرمیی فیدراسیۆنی شاخەوانیی ئێرانی هەبووە.
 
ئەو راهێنەر و وانەبێژی شاخەوانی بوو و لە بوارەکانی شاخەوانی، بەردەوانی و بەفر و سەهۆڵیشدا چالاک بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.