رووداو دیجیتاڵ
لە شەقامی قودسی شاری کەرکووک ئاگر لە چێشتخانەیەک کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 24-02-2023، سینان ئەکرەم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگرەکە لەسەربانی چێشتخانەکە کەوتووەتەوە و بەهۆی موەلیدەوە بووە. موەلیدەی چێشتخانەکە ئاگری گرتووە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی کەرکووک باسی لەوە کرد، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا موەلیدەکە گڕی گرتووە."
هاونیشتمانییان دوای ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگادار دەکەنەوە، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەچێتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ