گالەری

رووداو دیجیتاڵ
وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
ئەمڕۆ کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، هاوکات سەنتەری کولتووریی ئەرمینیاش لە قەڵای هەولێر کرایەوە.
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئارتاك ئاپیتۆنیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و كۆنسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر، لەسەر قەڵای هەولێر، سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا و هەروەها لەنێو شاری هەولێریش کۆنسوڵخانەی ئەرمینیا کرانەوە.