کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر : سنوورەکانی حاجی ئۆمەران و کێلێ بۆ دوو هەفتە داخراون

24-02-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئێران حاجی ئۆمەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکات کە ڤیزایان وەرگرتووە بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە، سنوورەکانی حاجی ئۆمەران و کێلێ بەکارنەهێنن، چونکە بۆ ماوەی دوو هەفتە داخراون.
 
لە راگەیێندراوێکدا کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڤیزایان وەرگرتووە، ئاگاداربن کە بە پێی راگەیاندنی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، لە کاژێر 14:00ـی رۆژی یەکشەممە 21-2-2021، هاتووچۆی گەشتیاران لە سنوورەکانی حاجی ئۆمەران (تەمەرچین) و کێلێ بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێن. 
 
کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە حاجی ئۆمەران و کێلێ بەکارنەهێنن.
 
پێشتر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانیش، ئاگادارکردنەوەیەکی تایبه‌تی به‌ راوه‌ستانی‌ هاتووچۆ له‌ سنووره‌کانی باشماخ و په‌روێزخان بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە سبەی پێنجشەممەوە پێدانی ڤیزا له‌ کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رادەگیرێت.
 
مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە ماڵپەڕی فەرمی کۆنسوڵخانەکە، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گه‌شتیاری لە سنووری باشماخ و پەروێزخانەوە، پێدانی ڤیزا له‌ کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 25-2-2021ـەوە بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت.
 
هەروەها ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشانیش رایگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق، ئەوان بڕیاریاندا هاتووچۆی هەموو دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایە بەڕووی گەشتیاران دابخەن. باسیش لەوەکراوە، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، خوسرەوی، شوشمێ، سومار و شێخ سڵە بۆ ماوەیەکی نادیار قەدەخەیە.
 
ئەو بڕیارە هاتن و چوونی بازرگاکانان ناگرێتەوە، شوفێرانی بارهەڵگر دەتوانن هاتووچۆی خۆیان بکەن، بەمەرجی ئەوەی پشکینینی کۆرۆنا PCR بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستیڤن بیتنەر، ‌کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.