پارێزگاری هەولێر: بە زووترین کات خزمەتگوزاریی دەگەیێنینە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک

24-02-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن هەشتی حەسارۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری راسپاردووە کێشەی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر چارەسەر بکەن.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولێری راسپاردووە بە زووترین کات کێشەی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر چارەسەربکەن.
 
پارێزگاری هەولێر گوتی: "بە زووترین کات خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکە دەبەین".
 
گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە نزیکەی 18 هەزار پارچە زەوی پێکهاتووە و نزیکەی 17 ساڵە دابەشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزاری بۆ نەچووە.
 
خاوەنی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک تائێستا چەندینجار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکەیان گردبوونەتەوە. دوایینجار لە سەرەتای مانگی رابردوولە شوێنی زەوییەکانیان خۆپێشاندانیان کرد داوایانکرد رێگەیان پێ بدرێت زەوییەکانیان بکەنە خانوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە