تورکیا بناری چیای کوڕەژار لەنزیک شێلادزێ تۆپباران دەکات

24-01-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای چەند کاژێرێک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و تورکیا لە بنکەی مام رەشا لە بناری چیای کوڕەژار، تۆپخانەکانی تورکیا بناری چیاکەیان بۆردوومان کرد، کە دەکەوێتە دووریی دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی شێلادزێ.

ئەحمەد شەمامکی، دانیشتووی ناحیەی شێلادزێ بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە چەند گولـلە دۆشکە و بیکەیسییەک لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتوونەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە.

ئەو هاونیشتمانییە کە دانیشتووی سەنتەری ناحیەکەیە، ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاژێر 11:00ی شەوی رابردووەوە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقەیەکی زۆر هاتووە.

 
هاوکات، بە گوتەی سامی بنیامێ، دانیشتووی سەنتەری شێلادزێ، کاژێر 09:30 بەیانیی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا چەند گولـلە تۆپێکیان ئاراستەی بناری چیای کوڕەژار کردوون، ئەو شوێنەش کە تۆپباران کراوە، کەمتر لە دوو کیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوون دووربووە.

تائێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانی گیانی و ماددی ئەو شەڕە نەخستووەتەڕوو.
 
دوو هەفتەیە بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە لە ناوچەکانی دێرەلووک و شێلادزێ نائارامی دروستبووە. هەفتەی پێشوو چوار گوند لە سنووری ناحیەی دێرەلووک چۆڵکران و چەند جارێک بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە تۆپ و گولـلە لە شەش گوندی ئامێدی کەوتوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.