رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازییان لێکرا.
رۆژی سێشەممە 24-01-2023، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرس و کەسایەتییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە جامی کەنداو 25 کە لە بەسرە بەڕێوەچوو، بووە یەکەم، ئەوەش دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی عەممان لە یاریی کۆتاییدا بە 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ.
رۆژی هەینی هەڵبژاردەکە گەیشتە بەغدا و رۆژی شەممەش لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازییان لێکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یاریزانەکان، دەستەی راهێنەران، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و پارێزگاری بەسرە گەیشتنە هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ