رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دروود- ئەزنا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، لەسەر رێگەی دروود- ئەزنا لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی جوری پێژو 405 وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
عەلی محەممەدی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی لوڕستان رایگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانیان بە چوار ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت جگە لەوانەی گیانیان لە دەستداوە، دوو کەسیش بریندارن، بریندارەکان لە ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندران و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی دروود و تەرمی ئەو کەسانەش کە گیانیان لە دەستداوە گواستراونەتەوە دادپزیشکی."
محەممەدی رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان کە تەندروستی ناجێگیر بوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هۆکاری وەرگەرانی ئەو ئۆتۆمبێلە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، 6 هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ