رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە مامەڵەکانی هاووڵاتییان رادەگرێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
ئەمڕۆ (دووشەممە، 23-12-2024 ) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، سەرجەم کاروبارەکانی ژمێریاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە، لە کاژێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە رادەگیرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر درەنگانی شەوی رابردوو لەڕێگەی هەژمارەکەی لە فەیسبووک رایگەیاندبوو "ئاگاداری سەرجەم هاونیشتمانیان و شۆفێران دەکەینەوە؛ رۆژی دووشەممە (23-12-2024) بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى و لەدوای کاژێر 13:00ـی دوانیوەڕۆ، بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی رادەگرێت."
هاتووچۆی هەولێر هەروەها دەڵێ رايیكردنى مامەڵەی هاونیشتمانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ، دەوەستێت بۆیە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، "لەو ماوەیە دیاریکراوە دا، سەردانمان نەکەن."
سەبارەت بە بەسەرچوونی هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەم راگرتنە تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە ساڵیی 2025، وەک ساڵیانە، مۆڵەت، ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ "بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە و هیچ کەسێک تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ