رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتان دەکات و دەڵێت، "ئافره‌تانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانى خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان ده‌بم."
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمیان و دەڵێت، "هیوادارم یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان وه‌ك رێكخراوێكى پێشه‌نگ و زیندووى ئافره‌تان، به گوڕ و تینێكى زیاتره‌وه به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كان و بره‌ودان به لێهاتوویى و تواناكانى ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كاندا."
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان شەوی هەینی، 22-12-2023، رایگەیاند، بە چاودێریی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە رۆژانی 21 و 22ـی کانوونی دووەمی 2023، بە درووشمی "هێز و توانای ئافرەت بناخەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە" نۆیەمین کۆنگرەیان بەڕێوەبردووە.
کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی 142 ئەندام بەڕێوەچووە. لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووەمی کۆنگرەکەدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرا، حەوت کەس وەکو ئەندامی سکرتاریەت و سێ کەسیش وەکو ئەندامی یەدەگی سکرتاریەت هەڵبژێردران، لەنێو حەوت ئەندامەکەدا سکرتێری رێخکراوەکەش هەڵبژێردرا.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌رک و ماندووبوونی به‌ڕێزان سکرتێر و ده‌سته‌ی پێشووی سکرتاریه‌تی یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم."
لە کۆنگرەکەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا حەوت ئەندامی سەرەکی بۆ سکرتارییەتی رێکخراوەکە هەڵبژێردران؛ زیبا تەها وەکو سکرتێری رێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
ئەوانەی لە کۆنگرەدا هەڵبژێردران دووانیان لە سنووری هەولێر، دووان لە دهۆک، یەک لە سلێمانی، یەک لە کەرکووک و یەکێکیش خەڵکی سنووری شنگالە لە پارێزگای نەینەوا.
ناوی ئەوانەی لە کۆنگرەدا هەڵبژێردران:
- زیبا ته‌ها، لە سنووری هەولێر - سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
- شاناز محه‌ممه‌د، لە سنووری هەولێر - ئەندام
- لیا سەیفەدین، لە سنووری سلێمانی - ئەندام
- زەری نەوزاد، لە سنووری دهۆک - ئەندام
- سوهام سه‌ڵاح، لە سنووری دهۆک - ئەندام
-کەژاڵ هیدایەت، لە سنووری کەرکووک - ئەندام
- دلڤین خه‌له‌ف، لە سنووری شنگال - ئەندام
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ