تەرمی گەنجێک لەنێو پارکێکی دەڕەشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە

23-12-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی گەنجێکی 23 ساڵە لەنێو پارکی شاری دەڕەشار دۆزرایەوە و پۆلیس دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە."
 
رۆژی شەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دەڕەشاری پارێزگای ئیلام دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی لەنێو پارکی سەراوی ئەو شارە راگەیاند.
 
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەیداوە، "لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگادار کراینەوە تەرمێک لەنێو حەوزی ئاوی پارکی سەراودا کەوتووە، دوای دەرهێنانی تەرمەکە بۆمان دەرکەوت کوڕێکی گەنجە، بەڵام هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نەزانراوە".
 
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس توانیویانە ناسنامەی گەنجەکە ئاشکرا بکەن و دوای ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی دەرکەوتووە خەڵکی دەڕەشارە و تەمەنی 23 ساڵانە".
 
پۆلیسی دەڕەشار لە نزیک تەرمەکە مۆبایلی ئەو گەنجەی دۆزیوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکە دەستپێکردووە.
 
دەڕەشار لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی 2016ـی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی 22 هەزار کەسە.
 

 

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."