رووداو دیجیتاڵ
دەیان ژینگەدۆستی سەردەشت لە گردێکی بەرامبەر شارەکەیان، خۆبەخشانە دەستیان بە چاندنی چەندین جۆر نەمام و دەنکی بادەم و بەڕوو کرد.
گردی غەوسەی سەردەشت، پێشتر بنکەی سەربازی بووە و رەنگە هەر ئەوەش وایکردبێت، بەشێکی زۆر لە دار و سەوزاییەکانی لەنێوبچێت، بەڵام ژینگەدۆستان دەیانەوێت بەم کارەیان، قەرەبووی ئەو خەسارەتە بکەنەوە.
لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕینەوەی دارستان یەکێکە لەو دیاردانەی لە ساڵانی رابردوودا بەمەبەستی دروستکردنی خانەباخ لەنێو سرووشتدا زیادیکردووە.
ئەوانەی بەشداری ئەم هەڵمەتانەی چاندنی درەختن جگە لە سەوزکردنی ناوچەکانیان، مەبەستی سەرەکییان هۆشیارکردنەوەی خەڵکە بۆ پاراستنی دارستانەکانیان.
رووبەری دارستانەکانی پارێزگای ورمێ زیاتر لە 90 هەزار هێکتارە، ئەگەرچی لە زۆر شوێنیدا ئەو رووبەرە مەترسیی کەمبوونەوە و لەنێوچوونی لەسەرە، بەڵام هێشتاش ژینگەپارێزان مەیدانیان بۆ دوژمنانی ژینگە چۆڵ نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ