کوێستان محەممەد: لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون پشکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دیاری دەکرێت

23-12-2021
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای هەموارکردنەوەی یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ماددەیەک بۆ یاساکە زیادکراوە، بەپێی ئەو ماددەیە هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دروستبکرێت، دەبێت وەبەرهێنەرەکە چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە خۆڕایی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات.
 
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "لە هەمواری یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ ساڵی 2011، کە ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا لە وەقائیعی کوردستان بڵاودەبێتەوە، بەپێی یەکێک لەو ماددانەی بۆ یاساکە زیادکراوە، هەر وەبەرهێنەرێک پرۆژەی وەبەرهێنان لە بواری نیشتەجێبوون ئەنجام بدات، دەبێت رێژەیەک تەرخان بکات بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەت بە رێکاری دادپەروەرانە و لە رێگەی فۆڕمەوە بیداتە ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە شایستەن".
 
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش قسەمان کردووە و بە سوپاسەوە د. محەممەد شوکری هەر دوێنێ داوای لە نووسینگەکەی کردووە، ئەمە بکرێتە گشتاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرهێنان بۆ جێبەجێکردن و پێدانی ئەو یەکانە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەبێ بەرامبەر".
 
سەبارەت بە تۆماری نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کوێستان محەممەد باسی لەوە کرد، "هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانمان راسپاردوون، تۆمارەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هی ئەوانەی ناویان تۆمارنەکراوە، رێکبخەنەوە و تاوەکو 1ی کانوونی دووەمی 2022 هەموو ئامارەکانیان بگاتە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تاوەکو ئێمە بتوانین چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکەین و ئەوانەی شایستەن بیانخەینە شوێنی ئەو 14 هەزار کەسەی سڕاونەتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە و هەندێکیان گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە و هەندێکیشیان شیاوییان نییە و خۆیان خزاندووەتە نێو لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان".
 
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو، "لەوەتەی ئێمە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستبەکاربووینە توانیومانە پێنج هەزار و 500 هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەین".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.