ساڵی 2020 نزیکەی 10 هەزار تۆن کاڵا و شمەکی لەنگە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون

24-12-2020
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
بازاڕی لەنگەی هەولێر. وێنە: رووداو
بازاڕی لەنگەی هەولێر. وێنە: رووداو
نیشانەکردن بازاڕی لەنگە
A+ A-
رووداو - هەولێر

لەنگە بازاڕێکی پڕ کڕیاری کوردستانە، هەژار و دەوڵەمەند هەموو کڕیاری جلوبەرگ و کەلوپەلی لەنگەن، هەزاران کەس لە لەنگە کار دەکەن. لەنگەی هەولێر بازاڕە گەورە و سەرەکییەکەیە، لە ئەوروپا، ئەمریکا، کۆریا و وڵاتانی دیکەوە مانگانە باری بۆ دێت. دوایین باری جلوبەرگی لەنگە لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و هۆڵەنداوە گەیشتوون.
 
کامەران عەبدوڵڵا 27 ساڵە بازرگانە لە لەنگە، جگە لە 10 برای، دەڵێت لەگەڵ 190 ئەندامی بنەماڵەکەی لە لەنگە کاردەکەن. لەڕێگەی کۆمپانیاکانیان، مانگانە نزیکەی هەزار تۆن باری لەنگە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
 
کامەران خاوەنی کۆمپانیای کادیر-ە و دەڵێت "قەبارەی بازرگانیی جلوبەرگی لەنگە وەکو جلوبەرگی نوێ وایە، چەندە دێت جلوبەرگی لەنگە زیاتر دێت، بەڵام بەهۆی باجەوە ئێستا زۆر کەمتر بووەتەوە و بە نیوە ئەیهێنین".
 
کەلوپەلەکانی لەنگە بەهۆی بەرزیی کوالێتی و هەرزانیی نرخەکان لەلایەن خەڵکەوە خواستێکی زۆریان لەسەرە.
 
لەنگەی هەولێر، گەورەترین بازاڕی لەنگەی هەرێمی کوردستانە کە 2150 دووکان لەخۆدەگرێت. تێیدا کاڵای هاوردەکراوی بازرگانان بەپێی جۆر و کوالێتی، بە کیلۆ و تاک مامەڵەیان پێوە دەکرێت.
 
فرۆشیارێک بەناوی محەممەد حوسێن دەڵێت، کەلوپەلەکان "لە ئەوروپاوە دێن، مانگێکی پێدەچێت، لە کۆریاوە دێت دوو مانگ بۆ سێ مانگی پێدەچێت تاوەکو دەگاتە لای ئێمە، بەڵام ئێمە خۆمان نایهێنین، کۆفرۆشەکان بۆمان دەهێنن".
 
یاسین خدر حاجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی لەنگە دەڵێت "خەڵک لەبەر ئەوە روو لە لەنگە دەکات، لەبەر ئەوەی شتەکانی هەرزانە و باشە و بازاڕی لەنگە لەڕووی نرخەوە لە هەموو بازاڕەکانی دیکە جیاوازە".
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 بازرگان کاری هاوردەکردنی کەلوپەلی لەنگە دەکەن، بارەکانیان بەسەر پێنج بازاڕی گەورە و مامناوەند و دەیان دووکانی لەنگەفرۆشی دابەشدەکەن.
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، لە 10 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە نۆ هەزار و 148 تۆن کاڵا و شمەکی لەنگە لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل و باشماخەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.