مەسرور بارزانی: تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و پێویستمان بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێشتا "تیرۆر" کۆتایی نەهاتووە و عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ئەمریکایە. 
 
رۆژی شەممە، لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دهۆک، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، وێڕای ئەوەی عێراق لە پاراستنی دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەیدا بەرەو پێش چووە، هەڕەشەی داعش بەزیندوویی ماوەتەوە. 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی "ئێمە، وای نابینین تیرۆر کۆتایی هاتبێت. پێمان وایە داعش هێشتا ماوە و ئەندامی کارایان هەیە نەک تەنیا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، بەڵکو لە ناوچەکە و شوێنەکانی دیکەی جیهانیش، بۆیە پێویستمان بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە بۆ شەڕی دژی تیرۆر."
 
ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەرباز و وڵاتانی دیکەش نزیکەی 500 سەربازی دیکەیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە. 
 
بەغدا و واشنتن لە دانوستاندندان بۆ کەمکردنەوە و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانییەکە، کە ئەمریکا سەکردایەتیی دەکات. 
 
عێراق دەیەوێت لە رێگەی ئەو دانوستاندنانە کات و قۆناخەکانی کشانەوەی هێزە بیانییەکان دیاریبکرێن. یەکەمین قۆناخی کشانەوەکە بڕیارە تاوەکو ئەیلوولی 2025 تەواو بێت. قۆناخی دووەمی کشانەوەکەش ساڵێک دوای ئەوە لە ئەیلوولی 2026 کۆتاییدێت. 
 
مەسرور بارزانی هۆشداریی دا لەوەی بە "بڕیاری تاکلایەنانە"، یان "بێ بیرکردنەوە" لە دۆخەکە، هێزەکان بکشێنرێتەوە و لێکەوتەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ساڵی 2011 وەبیرهێنانەوە و گوتی "ئەو کەلێنەی لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەجێما، لە لایەن داعش و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی دیکەوە پڕکرایەوە و ئەمریکا ناچاربوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە،" مەسرور بارزانی هیواشی خواست، "بڕیاری باش بە هەڵسەنگاندنی باشەوە بدرێن."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد و شەوکەت هەرکی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە

دوو رۆژنامەڤانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات کران

"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.