رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرانی پەروەردە لە سلێمانی بەردەوامی بایکۆت بە مەترسی دەزانن و داوا لە مامۆستایانی ناڕازی دەکەن، بۆ
ئەوەی چارەنووسی خوێندندکاران و قوتابیان زیاتر لەوە نەکەوێتە چارەنووسێکی نادیار، شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی و دەرگەی ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە.
هەر زوو داواکە لەلایەن ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رەتکرایەوە و گوتیان، تاوەکو ئەوەی داوای دەکەین بەدەستی نەهێنین، بایکۆت ناشکێنین.
دانا عەبدول، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییە بە رووداوی گوت، "بە تەئکید بایکۆت بەردەوامە و ئەم ساڵ بریارماندا ساڵی حەسم بێت، ناکرێت هەموو ساڵ چوار مانگ بایکۆت بێت و دوای بێ ئەنجام بیشکێنین، بۆیە ئەم ساڵ تاوەکو ئەوەی ئەمانەوێت بەدەستی نەهێنین نارۆینەوە."
پێداگری مامۆستایانی ناڕازی بۆ بەردەوامی بایکۆت، لەکاتێکدایە نوێنەرانی قوتابییانی پۆلی 12 لە سلێمانی دوای چەند هەفتەیەک لە خۆپێشاندان و گردبوونەوە بۆ پشتیوانی مامۆستایان، رایانگەیاند، "ئیدی بایکۆت بەسە و کاتی وانەیە."
کۆژین محەممەد، نوێنەری قوتابییانە، لەبارەی بایکۆتی قوتابییان و پاڵپشتی مامۆستایان گوتی، "بڕیارماندا بایکۆت بکەین
تاوەکو مافەکانمان دەدەنێ، هەموو شایەتن ئێمە لەگەڵ مامۆستایان بووین لە خۆپیشاندانەکان گەر لەوان زیاتر نەبووین کەمتر نەبووین بەڵام ئەوان هاوکارمان نەبوون و لەگەڵمان نین."
لەکاتێکدا لە پەروەردەکانی هەولێر، دهۆک، سۆران و زاخۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات، لە پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین باسی بەردەوامی یان شکاندنی بایکۆت گەرمە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ