سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد بە یەک ساڵ بەندکردن سزادرا

24-11-2022
هیدایەت جان
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان سیاوەش حەیاتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرەی یەکگرتووی کورد رایگەیاند، بە "تاوان"ی خوێندنەوەی گوتار لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی خۆپێشاندەرێکی کورد لە کرماشان، دادگای شۆڕشی ئێران، سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەر سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد سەپاند.
 
رۆژی چوارشەممە 23-11-2022 بەرەی یەکگرتووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ئەو سزایەی بەسەر سکرتێرەکەیاندا سەپێندراوە، بەهۆی پێشکەشکردنی گوتارێک بووە لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی مینوو مەجیدی، کە لە سەرەتای دەستپێکی خۆپێشاندانەکان بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی شائاباد لە پارێزگای کرماشان گیانی لەدەستدا.
 
سیاوەش حەیاتی هەر لە هەمانڕۆژ دوای خوێندنەوەی گوتارەکە دەستگیرکرابوو و دواتر بە کەفالەت ئازادکرابوو.
 
لە راگەیێنراوەکەی بەرەی یەکگرتووی کورددا هاتووە: "دادوەری دۆسیەکە رۆژی سێسەممە 22-11-2022 لە دادگای شائاباد سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەر سکرتێری بەرەی یەکگرتوودا سەپاندووە و ئەمڕۆ بڕیارەکە گەیشتووەتە دەست سیاوەش حەیاتی".
 
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، دادگای شائاباد 20 رۆژی مۆڵەت داوە بە تانەلێدان لە بڕیارەکە لە دادگەی تێهەڵچوونەوە".
 
رۆژی پێنجشەممە 22-9-2022 شاندێکی بەرەی یەکگرتووی کورد بە سەرۆکایەتیی سکرتێری ئەو بەرەیە، لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی مینوو مەجیدی، کە لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی سێشەممە 20-9-2022ی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا، بەشداری کرد و گوتارێکی پێشکێشکرد.
 
سیاوەش حەیاتی لە گوتارەکەیدا گوتی: "ئەوان لەبری پاراستنمان، رەحم بە گەورە و بچووکمان ناکەن، نە بەزەییان بە گەنجی 22 ساڵە و نە بە پیری 70 ساڵەماندا دێتەوە، ئەوان مافی ئەوەیان نییە بمانکوژن، کۆمەڵێک تاڵانچییان بەرداوەتە گیانی ئەو خەڵکە و خوێنمان دەڕێژن بۆ ئەوەی دەنگمان بەرزنەکەینەوە و بەوەش ناوەستن، بەسەر شەقامدا بڕۆی لێتدەدەن و لەناوت دەبەن".
 
لەو رێوڕەسمەدا سیاوەش حەیاتی داوای لە خەڵک کرد نەترسن و لە ویستەکانیان پاشگەز نەبنەوە. گوتیشی: "ئەو حکومەتە کەوتووەتە دەست کەمینەیەک، ئەوانیش بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان دەست بۆ هەموو شتێک دەبەن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.