رووداو دیجیتاڵ
ماوەی سێ رۆژ خوێندکارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین خۆپێشاندان دەکەن و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن. ئەمڕۆ لە هەولێریش خوێندکاران گردبوونەوە. بەشێک لە خوێندکاران لە سلێمانی چەند رێگەیەکی سەرەکییان داخستووە کە بەشێکیان رێگەی نێوان شارەکانن.
لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، خوێندکاران رێگەی سەرەکیی سلێمانی - کەرکووکیان داخستووە. لە چەمچەماڵیش خوێندکاران رێگەی شارەکە بۆ کەرکووک و هەولێریان داخستووە. لە گەرمیانیش خوێندکاران رێگەی سەرەکیی کەلار - سلێمانیان داخستووە.
خوێندکاران درووشمی جیاواز لە خۆپێشاندان و گردبوونەوەکانیان دەڵێنەوە، بەڵام دیارترینیان داواکردنی دەرماڵەیە. دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان تاوەکو ساڵی 2014 دابەشدەکرا کە بڕەکەی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئەو شارەی کە دەوامییان تێدا دەکرد، ئەگەر بەشەناخۆییان وەرنەگرتبووایە 100 هەزار دینار، ئەگەریش بەشەناوخۆییان وەرگرتبووایە 60 هەزار دینار بوو، هەروەها بۆ خوێندکارانەی کە لە شارەکانی خۆیان دەوامییان دەکرد 40 هەزار دینار بوو.
خوێندکاران لە راپەڕین و هەڵەبجە و کۆیەش گردبوونەوەیان دەستپێکردووە. ئەو خوێندکارانەی لە هەولێر گردبوونەوە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، داوای ئەوان تەنیا دەرماڵەیە و دەشیانەوێت لە گرژی و تووندوتیژی دووربێت. هاوکات سەرکۆنەی رووداوەکانی دوێنێی سلێمانییان کرد. نوێنەرەکەیان کە قسەی کرد ئاماژەی بەوە دا "چەکی ئێمە قەڵەمە" و هێزە ئەمنییەکانیش کەسوکاری ئەوانن بۆیە نایانەوێت گرژی دروست ببێت.
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، داواکاریی خوێندکاران جگە لە دەرماڵە ئێستا زیادبووە و بەشێکیان باسی گرفتەکانی بەشەناوخۆییەکان دەکەن. خوێندکارێک لە دووکانەوە پەیوەندی بە رووداوەوە کرد کە ئەوانیش خۆپێشاندان دەکەن، بەشێکیشی پەیوەندی بە نەبوونی ئاو و پێداویستییەوە لە بەشە ناوخۆییەکان.
هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیانو شۆفێران ئاگاداردهكاتهوه، بههۆی گرددبونهوهی خوێندكارانی زانكۆ و پهیمانگەکان، "دوو سایدی شهقامی گهڕهكی مهجید بهگ بهرهو زانكۆی سلێمانی بهربهستكراوه، بهههمانشێوه شهقامی ئیسكان بهرهو كهمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بهربهستكراوه، هاوكات شهقامی سهرهكیی قلیاسان له هۆڵی مۆنالیزاوه بۆ باخی بهختیاری بهربهست كراوه، داوا لە شۆفێران دهكهین بۆ كاری زۆر پێویست نهبێت، روو لهو شهقامانه نهكهن، بۆ ئهوهی لۆد و قهرهباڵخیی زیاتر دروست نهبێت."
تاوەکو ئێستا وەڵامێکی دیاریکراو بۆ داواکاریی خوێندکاران نەدراوەتەوە، شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە کێشەکە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە. رایگەیاند، "دەرماڵەکە پێش ساڵی 2014 لە پەرلەمان بودجە بۆ دەرماڵە دابینکراوە و ههر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوه و "به هیچ جۆرێك نههاتووەتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندیی به داراییهوه [وەزارەتی دارایی] نییه."
وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوەکەیدا ئەوەشی گوتبوو کە "هیچ نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە له ساڵی 2021نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران."

قوتابییەک لە گەرمیان لەکاتی خۆپێشاندانەکان بە رووداوی راگەیاند، داوای ئەوان ئەوەیە کە "بەزوویی" وەڵامیان بدەنەوە، چونکە نایانەوێت خۆپێشاندانەکەیان تەنیا مانەوەیان بێت لەسەر شەقام. قوتابییەکی دیکەش باسی خراپیی خزمەتگوزاری لە بەشەناوخۆییەکان کرد.
لە بەشێک لەو شوێنانەی کە خوێندکاران خۆپێشاندان دەکەن وەکو چەند بەشێکی زانکۆی سلێمانی، خوێندن راگیراوە. بەشێک لە خوێندکاران خۆپێشاندان دەکەن و بەشێکیشیان وەکو هاوسۆزی بۆ ئەوان ناچنە پۆلەکانی خوێندن. هەر ئەمڕۆ بڕیارە ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی زانکۆکە لەبارەی راگرتنی دەوام تاوەکو هەفتەی داهاتوو بڕیار بدات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ