لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا كرد
رووداو - هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی هەرێمی كوردستان لەو پێشوازی و كۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكادا بەشداربوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای رایگەیاند: "دەمەوێت بەناوی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەخێرهاتنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بکەم بۆ هەولێر بۆ عێراق، هاتنی جەنابیان لەو کاتەدا بەڵگەیە بۆ پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکان و گوتی "دەمەوێت بەناوی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە سوپاسی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەین بۆ ئەو پاڵپشتییەی هەیانبووە بۆ ئێمە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، بەبێ یارمەتی ئێوە مومکین نەبوو ئێمە بتوانین ئەمڕۆ لێرە بەو شێوەیە رابووەستین. ئێمە سوپاستان دەکەین بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە کردتان بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عێراق".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مایک پێنسی راگەیاند "رێز و سڵاوی ئێمەش بگەیێنن بە جەنابی سەرۆک ترەمپ، هیوادارین ئەو پەیوەندییەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە، رۆژ بە رۆژ بتوانین لە هەموو رووێکەوە پەرەی پێبدەین. زۆر بەخێربێن جارێکی دیکە".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، "بەڕێز مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە کە رۆڵێکى کاریگەرى لە شەڕى دژى داعشدا هەبووە، هەروەها ستایشى پێکەوەژیان و پاراستنى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەرانى لە هەرێمى کوردستان کرد، سڵاو و رێزى خۆى و ئیدارەى ئەمەریکایشى پێشکەش بە کەسوکارى شەهیدانى شەڕى دژى تیرۆر و پێشمەرگە کرد".
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بەڕێز پێنس پابەندیى ئەمریکاى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکارى و پشتگیرى لە هەرێمى کوردستان وەک هاوپەیمانێکى ئەمریکا لە چوارچێوەى عێراقدا دووپاتکردەوە و خۆشحاڵى و پشتگیریى وڵاتەکەى بە بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان نیشان دا".
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى دەربڕینى خواستى هەرێمى کوردستان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ''سوپاسى ئەمریکاى کرد کە لە شەڕى دژى داعشدا پشتگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرد و دووپاتی کردەوە بێ پشتگیریى ئەمریکا ئەو سەرکەوتنە بەسەر داعشدا بەدى نەدەهات، هەروەها سەردانى بەڕێز جێگرى سەرۆکى ئەمریکاى لەم کاتەدا بە نیشانەى پشتگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە قەڵەم دا".
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد، سڵاوی دۆناڵد ترەمپ ـی پێگەیاند و گوتی" سەرۆک بارزانی زۆر سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە ئێمە کراوە. شانازییەکی گەورەیە بۆ من، کە لێرە بم لە یەکەمین سەردانم بۆ عێراق وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا و هەروەها ئەم سەردانەم بۆ هەرێمی کوردستان. رێگەم بدەن، سڵاو و رێزی تایبەتی جەنابی سەرۆک ترەمپ بەئێوە بگەیێنم".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی تێکشکاندی داعشی کرد و ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند "کاردانەوەکان ئەوە نیشاندەدەن سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە لە پەیوەندییە هاوبەشەکانمان و تێکشکاندی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەتی داعش لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی ئازایەتی هێزەکانمان و ئازایەتی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا".
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و دڵنیایی پێدا لە پشتیوانیکردنی ئەو و هەرێمی کوردستان و گوتی "بەڕێز سەرۆک دەمەوێت سوپاسگوزای خۆمتان بۆ دەرببڕم و پاڵپشتی لە سەرکردایەتی بەڕێزتان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکەم. هەروەها لەگەڵ ئێوەدا کاربکەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە داعش و هەر گرووپێکی تیرۆریستی دیکە، چیدیکە توانایان نەبێت جێ پێ خۆیان بکەنەوە و نەشتوانن یەک ئینج لەم ناوچەیە بەدەستبهێننەوە".
ئەمڕۆ شەممە 23-11-2019 مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو لە بنکەی سەربازی ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار نیشتەوەو چاوی بە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کەوت. بەڵام لەگەڵ هیچ کام لە سەرکردەکانی عێراق کۆنەبووەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەر نوسیویەتی "بۆ من جێگەی شانازییە کە لەگەڵ سەرباز، کەشتیوان، فڕۆکەوان و هێزی مارێنزی ئەمریکی لە عێراق کۆبوومەتەوە".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی نێوان گەلی کورد و خەڵکی ئەمریکا بە پەیوەندییەکی لە مێژینە ناودەبات و دەڵێت، "زۆر سوپاستان دەکەم کە کاتتان رەخساند تاوەکو باسی ئەو پەیوەندییە درێژخایەنەی نێوان گەلی کورد و خەڵکی ئەمریکا بکەین. بە تایبەتی سوپاسگوزارم کە توانیم ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزتان بم".I’m honored to welcome the Vice President of the United States and my friend @VP to Erbil. His timely visit underlines our strong friendship and strategic partnership. I reiterated my appreciation for the U.S. support to the Kurdistan Region during challenging times. pic.twitter.com/jllBfiDpBE
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) November 23, 2019
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی تێکشکاندی داعشی کرد و ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند "کاردانەوەکان ئەوە نیشاندەدەن سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە لە پەیوەندییە هاوبەشەکانمان و تێکشکاندی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەتی داعش لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی ئازایەتی هێزەکانمان و ئازایەتی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا".
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و دڵنیایی پێدا لە پشتیوانیکردنی ئەو و هەرێمی کوردستان و گوتی "بەڕێز سەرۆک دەمەوێت سوپاسگوزای خۆمتان بۆ دەرببڕم و پاڵپشتی لە سەرکردایەتی بەڕێزتان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکەم. هەروەها لەگەڵ ئێوەدا کاربکەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە داعش و هەر گرووپێکی تیرۆریستی دیکە، چیدیکە توانایان نەبێت جێ پێ خۆیان بکەنەوە و نەشتوانن یەک ئینج لەم ناوچەیە بەدەستبهێننەوە".
ئەمڕۆ شەممە 23-11-2019 مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو لە بنکەی سەربازی ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار نیشتەوەو چاوی بە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کەوت. بەڵام لەگەڵ هیچ کام لە سەرکردەکانی عێراق کۆنەبووەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەر نوسیویەتی "بۆ من جێگەی شانازییە کە لەگەڵ سەرباز، کەشتیوان، فڕۆکەوان و هێزی مارێنزی ئەمریکی لە عێراق کۆبوومەتەوە".
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان عادل عەبدولمەهدی و مایک پێنس هاتووە "ئەمڕۆ شەممە کاژێر 12ی نیوەڕۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی لە نێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی ئەمریکا هەبوو و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسۆی هەماهەنگی هاوبەش و پێشهاتەکانی عێراق و ئەنجامدانی چاکسازی بۆ بەدەنگەوە هاتنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان تاوتوێکرد".Happy Thanksgiving from Iraq. @SecondLady and I are so honored to be with our Soldiers, Sailors, Airmen, and Marines here in Iraq! We are so proud of you and thankful for you all! pic.twitter.com/bzcM1fGgiG
— Vice President Mike Pence (@VP) November 23, 2019
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق 25 خولەکی خایاندووە.
هەروەها حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئیدانەی سەردانەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات و دەڵێت: بەغدا پایتەختی عێراقە نەک هەولێر.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هیچ کۆمێنتێکی لەسەر سەردانەکەی مایک پێنس بۆ عێراق نەبوو، ئەم سەردانەش 11 مانگ دوای سەردانێکی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ هەمان بنکەی سەربازی.
سەردانەکەی ترەمپ لە 26ی کانوونی یەکەمی 2018 چەند رۆژێک دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هات لە سووریا و ئەفغانستان.
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان

پاڵپشتی ئەمریکا لە کورد لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو چووە قۆناخێکی کاریگەرەوە، ئەوەش کاتێک واشنتن و هاوپەیمانەکانی ناوچەی دژەفڕینیان راگەیاند بۆ رێگەگرتن لە چەوساندنەوەی زیاتری کورد لە لایەن سوپای حکومەتی ئەو کاتەی عێراقەوە.
دواتر، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری هەبوو بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەسەر بنچینەی رێککەوتنی واشنتن لە ساڵی 1998دا.
لە ساڵی 2003دا حکومەتی ئەمریکا هێرشیکردە سەر عێراق و کۆتایی بە دەسەڵاتی سەددام حوسێن هێنا. ئەو شەڕە سەرەتای دەستپێکردنی قۆناخێکی پراکتیکی و پاراستنی بەرژەوەندی دوولایەنە بوو لە نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەو کاتەوە پەیوەندییەکان چوونەتە ئاستێکی باڵا.
- کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لە 2007
- کردنەوەی کۆنسوڵگەری ئەمریکا لە هەولێر لە 2011
- دامەزراندنی ئەنجوومەنی کاری کوردستان - ئەمریکا لە 2012
- یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش لە 2014ەوە
- راهێنان و مەشقکردن و پێدانی چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە
- جەختکردنەوە لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان
سەردانەکەی پێنس بۆ عێراق هاوکاتە لەگەڵ دوو رووداوی هەستیار کە لە عێراقدا دەگوزەرێن، یەکەمیان دروستبوونی خۆپیشاندانی پڕ لە ناڕەزایی لەدژی گەندەڵی و دەسەڵاتدارانی عێراق کە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 320 کەسی لێکەوتووەتەوە، دووەمیان زیادبوونی هەژموون و دەستوەردانی ئێرانە لە کاروباری نێوخۆیی عێراق.