ئاسیا سێڵ گرێبەستی لەگەڵ رەنج نوێکردەوە

23-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن لەگەڵ رەنج
A+ A-
رووداو- سلێمانی

کۆمپانیای دیاری پەیوەندییەکان لە عێراق ئاسیا سێڵ کە بنکەی سەرەکی لە سلێمانییە، بۆ وەرزێكی نوێ گرێبەستی لەگەڵ بەرنامەی لەگەڵ رەنج لە تۆڕی میدیایی رووداو نوێکردەوە. هۆکاری نوێکردنەوەی بەرنامەكەش بۆ کوالیتی بەرنامەکە و جەماوەریبوونی دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری نێوداری رووداو رەنج سەنگاوی سووپاسی کۆمپانیای ئاسیا سێڵی کرد و گوتی:" نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەریدەخات کە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ وەک کۆمپانیایەکی سەنگین و مۆدێرن بەردەوامە لە پشتگیر کردنی میدیایی پرۆفێشناڵ"

رەنج سەنگاوی گوتیشی:" لە وەرزی نوێدا لەگەڵ رەنج بەردەوام دەبێ و وەک هەمیشە دەبێتە رەنگ و دەنگی هەمووان " هەفتانە بۆ وەرزی سێهەە لەگەڵ رەنج لە رووداو بە سپۆنسەری ئاسیا سێڵ بەردەوام دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە