رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، دوو کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر دادەخرێن و سێ کەمپی دیکەش تێکەڵ دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2024، عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەم نزیکانە هەردوو کەمپی هەرشەم و بەحرکە لە هەولێر دادەخرێن.
ئێستا کەمپی هەرشەم 6 خێزان و کەمپی بەحرکەش نزیکەی 90 خێزانی تێدایە.
عەلی عەباس گوتی، داخستنی ئەو کەمپانە بە هاوئاهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەر سێ کەمپی خازر یەک، دوو و سێ تێکەڵ دەکرێن و دەکرێنە یەک کەمپ، ئەوەش بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر.
عەلی عەباس گوتی، نزیکەی 21 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماون؛ 18 هەزار خێزان لە کەمپەکانی دهۆک و نزیکەی 3 هەزارەکەی دیکەش لە کەمپەکانی هەولێرن.
سەبارەت بە ژمارەی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتی، لە پارێزگای سلێمانی هیچ کەمپێکی ئاوارە نەماوە؛ لە هەولێر و دهۆک 22 کەمپ ماون کە 18یان لە دهۆک و ئەوانی دیکە لە هەولێرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ