ساڵی 2040 ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 9 ملیۆن کەس

23-10-2024
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ژمارەی دانیشتووانی تاوەکو ساڵی 2040 خستووەتەڕوو. بەپێی راپۆرتێک کە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی 2020دا 6 ملیۆن و 171 هەزار و 83 کەس بووە، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2040 بگاتە نزیکەی نۆ ملیۆن کەس.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لە پێشەکیی راپۆرتەکەدا نووسیویەتی: "نەبوونی سەرژمێری لە عێراق لە 35 ساڵ، بووەتە هۆکاری نەبوونی وردەکارییەکانی نیشاندەرە گرنگە دیموگرافییەکان، ئەمەش کەلێنێکی گەورەی خستووەتە سەرچاوەی گرنگی داتاکانی پلانەکان."
 
بە گوتەی وەزیری پلاندانان، "پێویستە دەزگاکانی ئاماری وڵات رێگەی دیکەی زانستی بگرنەبەر بۆ دابینکردنی ئەو داتایانە بە بەکارهێنانی شێوازەکانی تایبەت بە خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتووان، کە لە رێگەی چەندین پرۆگرامی تایبەت دەکرێت، تاوەکو داتای پێویست بخەنە بەردەست وەزارەتەکانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانن لە دانانی پلان و سیاسەتەکانی ساڵانەیاندا سوودیان لێ وەربگرن."
 
مەهدی عەللاق: ئەگەر پێشبینییەکان زانستی نەبن ترس و دڵەڕاوکێی بەدوادا دێت
 
راوێژکاری نیشتمانی بۆ کاروباری سەرژمێری لە سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، لە هەڵسەنگاندنێکیدا کە بۆ راپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانانی نووسیوە دەڵێت: "دەستنیشانکردنی پێشبینییەکانی دانیشتووان و دابەشبوونەکەی بەپێی تەمەن و رەگەز بەپێی یەکەکانی کارگێڕی و شارنشین و گوندنشین، شێوازێکی گرنگە بۆ دانانی ستراتیجەکان و پلانەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە گەشەسەندنی ناوچەکانەوە هەیە لەسەر ئاستی قەزاکان."
 
د. مەهدی عەللاق دەڵێت: "نەبوونی داتای نوێ کە هۆکارەکەی ئەنجامنەدانی سەرژمێریی گشتگیری دانیشتووانە لە 1987 بەدواوە، دەستەبەرکردنی پێشبینییەکانی دانیشتووان بۆ ساڵانی داهاتوو، ئەگەر لەسەر بنەمایەکی زانستی، راستەقینە و ورد نەکرێت، ترس و دڵەڕاوکێی بەدواوە دەبێت."
 
ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتووان 6.2 ملیۆن کەس بووە
 
بەپێی داتای دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی 2020دا نزیکەی 6.2 ملیۆن کەس بووە، هەولێر گەورەترین پارێزگایە و نزیکەی 36.5٪ـی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنێت، دوای ئەو سلێمانییە بە 34.9٪، ئینجا دهۆک بە 26.7٪ و پارێزگای هەڵەبجەش بە 1.9٪. 
 
دانیشتووان بەپێی پارێزگاکان – 2020 
 
هەولێر: 2,254,422
سلێمانی: 2,152,595
دهۆک: 1,648,611
هەڵەبجە: 115,455
کۆی گشتی: 6,171,083 
 
پێشبینیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (تاوەکو 2040)
 
بۆ پێشبینیکردنی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ساڵی 2040، کۆمەڵە سیناریۆیەک رەچاوکراون. سێ سیناریۆ بۆ ئاستی بەپیتبوون جێبەجێ کراون. شیکردنەوەی هەستیاری، جیاوازییەکی بەرچاوی لەنێوان ئەم سێ سیناریۆیە دەرنەخست و بەم پێیەش سیناریۆی بەپیتبوونی ناوەند بۆ پێشبینی دانیشتووان لەسەر ئاستی قەزا بەکارهات. 
 
هەولێر 
 
ساڵی 2020 
2,254,422 کەس
 
ساڵی 2025
2,488,315 کەس
 
ساڵی 2030 
2,731,945 کەس 
 
ساڵی 2035
2,981,511 کەس
 
ساڵی 2040
3,232,154 كەس
 
سلێمانی 
 
ساڵی 2020 
2,152,597 کەس
 
ساڵی 2025
2,348,728 کەس
 
ساڵی 2030 
2,549,373 کەس 
 
ساڵی 2035
2,748,771 کەس
 
ساڵی 2040
2,938,720 کەس
 
دهۆک
 
ساڵی 2020 
1،648،613 کەس
 
ساڵی 2025
1،859،753 کەس
 
ساڵی 2030 
2,093,015 کەس 
 
ساڵی 2035
2,342,886 کەس
 
ساڵی 2040
2,600,612 کەس
 
هەڵەبجە
 
ساڵی 2020 
115,454 کەس
 
ساڵی 2025
125,974 کەس
 
ساڵی 2030 
136,736 کەس 
 
ساڵی 2035
147,431 کەس
 
ساڵی 2040
157,618 كەس
 
کۆی گشتی:
 
ساڵی 2020
6,171,085 کەس
 
ساڵی 2025
6,822,770 کەس
 
ساڵی 2030
7,511,069 كەس
 
ساڵی 2035
8,220,599 کەس
 
ساڵی 2040
8,929,104 کەس
 
زیادبوون بە رێژەی سەدی
 
هەولێر
 
ساڵی 2020 
%36.5
ساڵی 2025
%36.5
ساڵی 2030
%36.4
ساڵی 2035
%36.3
ساڵی 2040
%36.2
 
سلێمانی
 
ساڵی 2020
%34.9
ساڵی 2025
%34.4
ساڵی 2030
%33.9
ساڵی 2035
%33.4
ساڵی 2040
%32.9
 
دهۆک
 
ساڵی 2020
%26.7
ساڵی 2025
%27.3
ساڵی 2030
%27.9
ساڵی 2035
%28.5
ساڵی 2040
%29.1
 
هەڵەبجە
 
ساڵی 2020
%1.9
ساڵی 2025
%1.8
ساڵی 2030
%1.8
ساڵی 2035
%1.8
ساڵی 2040
%1.8

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە قەزای شنگالەوە. وێنە: رووداو

سەرژمێرى لە هەندێک ناوچەى کێشە لەسەرى نەینەوا دواکەوتووە

بەهۆى دواکەوتنى ئامادەکارییەکان و کەمى تیمەکان، سەرژمێرى لە چەند گوندێکى ناوچە کوردستانییەکانى پارێزگاى نەینەوا تەواو نەبووە. لە قەزاى شێخان بۆ 900 خێزان یەک بژمێر دانراوە، ئەوە لە کاتێکدا پارێزگارى نەینەوا دەڵێت: "سەرژمێرى خێزانەکان 100% تەواو بووە و تەنیا ناردنی زانیارییەکان ماوە".