لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی بردنی 170 هەزار دۆلاری خەڵک دەستگیرکرا

23-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن پۆلیسی سلێمانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە، بە فێل 170 هەزار دۆلاری لە ژمارەیەک هاووڵاتی وەرگرتووە.
 
رۆژی دووشەممە، 23-10-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "ئەو تۆمەتبارە بە ناوی وەرگرتنی ڤیزا بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلار (17 ده‌فته‌ر)ـی له ‌ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی‌ وه‌رگرتبوو."
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ ڤیزا‌ بۆ نه‌خۆشانی‌ شێرپه‌نجه‌، ئۆتیزم‌ و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات پاره‌یان دابووە تۆمه‌تبارەکە‌، به‌ڵام ئەو پاره‌كه‌ی‌ بردبوون ‌و ڤیزاشی‌ بۆ وه‌رنه‌گرتبوون.
 
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، كه‌سوكاری‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ به‌فێڵ لەلایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه‌ پاره‌یان لێ سه‌ندرابوو سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییان كرد و سكاڵای خۆیان گه‌یانده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیس دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌خۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ستیپێكرد.
 
لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەوە، سەرکەوت ئەحمەد گوتی، "دوای لێکۆڵینەوە، دوێنێ 22ـی تشرینی یەکەم تۆمه‌تبار (س،ت،ح) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین و لۆگۆی یەکگرتوو.

یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت؛ سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ ئەمینداری گشتی

ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو رایگەیاند، نازانن لە کۆنگرەدا کەس خۆی بەربژێر دەکات یان نا؛ بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تاکە بەربژێر بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی تەنیا سەڵاحەدین بەهائەدینە.