رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، نۆ کەس بە تۆمەتی قاچاخچیێتیی بە چەکەوە دەستبەسەرکران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2023) تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچیێتی و تاوانی رێکخراو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی خارپێت، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی بازرگانان و قاچاخچییەکانی چەک ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکە، تیمەکان هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ کە پێشتر دەستنیشانکرابوون و نۆ کەسیان دەستبەسەرکردن.
لە ئەنجامی پشکنینی شوێنەکاندا دەستبەسەر 37 دەمانچە و 15 تاپڕ و ژمارەیەکی زۆر فیشەکی دەمانچە و تاپڕدا گیرا.
بەمەبەستی لێپرسینەوە و وەرگرتنی گوتەکانیان، نۆ کەسە دەستبەسەرکراوەکە گوێزرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی خارپێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ