پێشمەرگەیەکی سکۆتلەندی سەردانی ماڵی شەهیدێک دەکات

رووداو - دهۆک

ئالان دۆنکن، پیاوێکی سکۆتلەندیە کە لە ساڵانی 2015 و 2016 پێشمەرگەی خۆبەخش بووە و لە باشیک دژی داعش شەڕی کردووە، لە شەڕدا هەڤاڵێکی پێشمەرگەی شەهید بوو، ئەویش دوای دوو ساڵ لە شەهیدبوونی سەردانی ماڵباتی هاوڕێ شەهیدەکەی دەکات و ئەلبوومێکیان پێشکەش دەکات.

سامان موحسن دۆسکی، پێشمەرگەیەکی ئازا بووە، لە 17ـی 11ـی 2016 لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی باشیک، لە تەمەنی 22 ساڵیدا شەهید بوو، ئەو کات باوکی کچێک بوو و، ماوەیەکی کەم دوای خۆی کچەکەی دیکەی هاتە دنیاوە.

پێشمەرگە سکۆتلەندیەکە گەڕاوەتە دهۆک و چووەتە ماڵی شەهید سامان دۆسکی. ئەو لە رۆژە سەختەکانی شەڕدا 23 وێنەی سامانی گرتوون دواتر کردوونی بە ئەلبوومێک و بە دیاری بۆ ماڵباتەکەی بردوون. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار