قه‌ره‌یلان: هەڕەشەکانی توركیا کاریگەرییان لەسەر رۆژئاوا نابێت

23-10-2015
هشیار عادل
نیشانەکردن قه‌ره‌یلان تورکیا
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان 

موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان KCK رایگەیاند" سەرکردەکانی پارتی دادوگەشەپێدان‌ AKP ، دوای‌ شكسته‌كانیان له‌ رۆژئاوا و هەڵبژاردنەکانی حه‌وتی‌ حوزه‌یراندا له‌ توركیا، دەیانەوێت بە پلانی شەڕ لە ناوچەکانی باکووری کوردستان تۆڵەی خۆیان بکەنەوە، لەبەرئەوە بەردەوام پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان". 

قه‌ره‌یلان، یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و هاوسەرۆكی پێشووی KCK، ره‌خنه‌ی‌ تووندی‌ له‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌ گرت كه‌ پێش ئێستا داوای‌ ئاگربه‌ستیان لە PKK کردبوو و ئێستا بێدەنگن، بەپێویستیشی دەزانێت ئێستا هەموو لایەنەکان گوشاریان چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی حکومەتی تۆرکیا و AKP دەستبەرداری شەڕ بن و شەڕەکە بووەستێنن.

ئەو ئه‌ندامەی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی‌KCK لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا راشیگەیاند، کە هەڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بەهیچ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر شۆڕشی‌ رۆژئاوای كوردستان نابێت، بەڵکو شۆڕشەکە بەردەوامدەبێت. 

گه‌ریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بەهۆی هەڵبژاردتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كە 1 ی مانگی داهاتووو ئەنجامدەدرێت، له‌ 10ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می 2015 وە تاكلایەنە ئاگربەستیان بەرامبەر سوپای توركیا راگه‌یاند، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵه‌كان سوپای توركیا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشیان بۆسه‌ر ناوچه ‌كوردییه‌كان و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی گه‌ریلاكان چڕتركردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە