شارەوانیی هەڵەبجە: چەند پڕۆژەیەکی رێگەوبان لە جێبەجێکردندان

23-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، 3 پڕۆژەی قیرتاوکردن لە شاری هەڵەبجە لە جێبەجێکردندان و کۆڵانەکانیش قیرتاو دەکەن.
 
ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەسەر داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، ئێستا سەرقاڵی قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستەن لە گەڕەکی فەرمانبەران.
 
پرۆژەیەکی دیکە کە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، قیرتاوکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامی "مامۆستای نەناسراو"ـە لە شارەکە. سەلام بیلال دەڵێت، "داهاتی پرۆژەکە بودجەی تایبەتە و تەنیا نوێکردنەوەی شەقامەکە نییە، بەڵکو هەموو کارەکانی رێگەسازی دەگرێتەوە".
 
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە گوتیشی، دروستکردنی دووسایدی شەقامی حەمەوغان یەکێکی دیکە لەو پرۆژانەیە ئێستا لە قۆناخی قیرتاوکردندایە و بە بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان دروست دەکرێت.
 
بیلال سەلام ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵمەتێکی قیرتاوکردن لە گەڕەکانی هەڵەبجە جێبەجێ دەکەین بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیانە".
 
شاری هەڵەبجە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەیە کە دانیشتوانی پارێزگاکە نزیکەی 130 هەزار کەسە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە