لە هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هونەرمەندە عەرەبەکە دەستگیرکران

23-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە شاری هەولێر، هێرشیان کردبووە سەر گۆرانیبێژێکی عەرەب و ئەشکەنجەیان دابوو.
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەڤیدیۆیەك بڵاوکرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هونەرمەندێک بەناوی (بەسمان خەتیب)، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بە بەدواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندە و تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت. 
 
سەبارەت بە هۆکاری کێشەکەش ئاسایشی هەولێر دەڵێت: "لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتییە."
 
بەسمان خەتیب، هونەرمەندێکی عەرەبە، لە ئاهەنگەکان گۆرانی دەڵێت؛ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەر و رووخساری بە خوێنە و دەڵێت؛ بە شەش کەس هێرشیان کردووەتە سەری و لێیانداوە.
 
بەسمان هەروەها دەڵێت، گۆرانی بۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عیراق گوتووە، بەڵام هێشتا نازانێت بۆچی لێیانداوە.
 
ئاسایشی هەولێر لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا هۆشداریی بەو کەسانە دەدات، کە کاری نایاسایی دەکەن و دەڵێت: "هەرکەسێک کاری نایاسایی بکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت، لەهەر ئاست و پۆستێکدا بێت و هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە کەرکووک.

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرکووک دەچنە بەغدا

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەیوەندارەکان کۆدەبنەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە سەرەکیترینیان گواستنەوەى راژەکانیانە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى فیدراڵ.