لە هەولێر 10 هەزار سەگ نەزۆککراون

23-09-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی کارگێڕیی پارێزگای هەولێر رایدەگەینێت، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا نزیکەی 10 هەزار سەگی بەرەڵڵا کۆکراونەتەوە و نەزۆککراون، دەشڵێت، ئێستا نزیکەی سێ هەزار سەگ لە شێڵتەرەکەدان.
 
چەند هاونیشتمانییەک لە گەڕەکەکانی نێو شاری هەولێر و قەزای بنەسڵاوە و ناحیەکانی  بەحرکە و دارەتوو، پەیوەندییان بە مژاری رادیۆی رووداو کردووە و دەڵێن، سەگی بەرەڵڵا لە گەڕەکەکانیان هەیە و مەترسییە بۆ سەر ژیانیان، بەتایبەت لەم هەفتەیەدا قوتابخانەکان دەکرێنەوە.
 
بەرپرسێکی کارگێڕیی پارێزگای هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت، هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لەنێو گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەردەوامە. هەر سەگێک لە هەر شوێنێک بێت، هاونیشتمانییان دەتوانن پەیوەندیی بە هێڵی گەرمی (07511624550) بکەن و تیمەکانیان دەگەنە شوێنەکە و سەگەکان کۆدەکەنەوە.
 
بە گوێرەی گوتەی بەرپرسەکەی پارێزگای هەولێر، شێڵتەرەکە ماوەی نزیکەی ساڵێکە کراوەتە و لەو ماوەیەدا نزیکەی 10 هەزار کۆکراوەتەوە، لە شێڵتەرەکەدا نەشتەرگەریی نەزۆککردن(خەساندن)یان بۆ کراوە و دواتر بەشێکیان لە ناوچەی دوور لە ئاوەدانی بەرەڵڵا کراون. گوتیشی، ئێستا نزیکەی سێ هەزار سەگ لە شێڵتەرەکەدان و رۆژانەش تیمەکانیان نزیکەی 30 سەگ کۆدەکەنەوە و دەیبەنە شێڵتەر.
 
بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، لەماوەی ساڵی 2022 و 2023دا زیاتر لە هەزار و 280 رووداوی سەگ گەستن تۆمارکراون.
 
ئەو بەرپرسەی پارێزگای هەولێر گوتی، ئێستا لەدوای کردنەوەی شێڵتەرەکەوە، بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن، شەش مانگی یەکەم ئاماره گەستنی سەگ 40% کەمی کردووە.
 
لەبارەی دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ سەگەکانی نێو شێڵتەرەکە، ئاماژەی بەوەکرد، سێ سەربڕخانە رۆژانە نزیکەی چوار تۆن قاچ و سەری مریشک دابین دەکەن بۆ شێڵتەرەکە، کە زۆر زیاترە لە پێویستیی شێڵتەرەکە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.