شوانەکانی باکووری کوردستان کوێستانەکان جێدەهێڵن
رووداو دیجیتاڵ
لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین و هاتنی پاییز، شوانەکانی باکووری کوردستان کوێستانەکان جێدەهێڵن و روو لە ناوچە فێنکەکان دەکەن.
چەند بێریڤانێکی باکووری کوردستان لە کوێستانێکی گمگمی پارێزگای مووش بزنەکانیان دەدۆشن.
نافیە ئەرئۆغڵو، بێریڤانێکە و دەڵێت، "پاییز هات و کاتی دۆشینی مەڕەکان کۆتاییهات. تەنیا بزن دەدۆشین. ئەویش رۆژانە یەک جار دەیاندۆشین و دەڕۆینەوە ماڵەوە. پێشتر دوو جار بوو؛ بەیانی و ئێوارە. بەڵام ئێستا کردوومانەتە یەکجار."
بەشێکی شیرەکە دەفرۆشن و بەشێکیشی دەکەنە ماست و پەنیر. هەروەها لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ کاتی بێ ماستی دەکەن.
نافیە دەڵێت، "ماست کۆدەکەینەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی پاییز ماست پاشەکەوت دەکەین. لە ساردکەرەوە دایدەنێین تا لە زستاندا خواردنی لێ دروستبکەین."
لە وەرزی بەهاردا بێریڤانەکان بە دۆشینی 200 مەڕ، 50 کیلۆ شیریان دەستدەکەوت. بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، لە مووش ملیۆنێک و 500 هەزار ئاژەڵی بچووک هەن؛ ئەو ئاژەڵانە ساڵانە نزیکەی 60 هەزار تۆن شیریان هەیە.