رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی هەمواری یاسای تووندوتیژیی خێزان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ بنەماکانی ئایینی ئیسلام ناگونجێت و پێچەوانەی نەریت و دۆخی کۆمەڵگەی کوردییە.
ئەمڕۆ هەینی، 23-09-2022، یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە روونکرنەوەیەکدا پڕۆژە هەموارەکەی یاسای تووندوتیژیی خێزانی بە "پێچەوانەی نەریتی کۆمەڵگە" و "نەگونجان لەگەڵ بنەماکانی ئایینی ئیسلام" ناوبرد و رایگەیاند، لێکەوتەی خراپی بۆسەر شیرازەی خێزان هەیە.
لە روونکردنەوەکەدا، یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان دەشڵێت، دوای خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ پڕۆژە هەموارەکەی یاسای تووندوتیژیی خێزان، گەیشتوون بەو بڕوایە.
هەر ئەمڕۆ هەینی، عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەڵوێستمان لە راگەیێندراوەکەدا خستووەتەڕوو؛ چاودێری دۆخەکە دەکەین و ئەگەر پێویست بێت لە داهاتوودا قسەی زیاترمان دەبێت".
یەکێتیی زانایان هەروەها لە روونکردنەوەکەیدا داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد کە پڕۆژە هەموارەکە نەخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی و هەوڵی بەیاساکردنی نەدات، "چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و کۆمەڵگەیە نەک زیاترکردنی ئاریشە."
رۆژی چوارشەممە 21-9-2022، پەرلەمانی کوردستان خوێندنهوهی دووهمی بۆ پڕۆژەی هەمواری یاسای تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان کرد. دوای گفتوگۆیەکی چڕ، چهندین پێشنیاز به مهبهستی "رهتكردنهوهی پێشنیازهیاساكه و دهوڵهمهندكردنی زیاتری مادده و بڕگهكانی خرانە بەردەم لیژنەکان بۆئهوهی لهلایهن لیژنهكهوه راپۆرتی دهنگدانی لهسهر ئاماده بكرێت به رهچاوكردنی ئهو سهرنج و تێبینی و پێشنیازانهی ئهندامانی پهرلهمان هەیانبوو".
خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەی هەمواری یاسای تووندوتیژیی خێزان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەشێک دژایەتی تووندی دەکەن و هەندێکیش پشتیوانی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ